پنتاگۆن بۆ ئاڤا: 900 سەربازمان لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە و ناکشێینەوە
- کوردستان
- 10 کانوونی یەکەم

دیمەنی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی لە سووریا، وێنە: رۆیتەرز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند، بەردەوام دەبن لە بەرەنگاربوونەوەی چەکدارانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان و هێزەکانیان ناکشێننەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، دۆخی سووریا و ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو هێوربوونەوە دەچێت و هاووڵاتیان دەگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
لێدوانی فەرمی: تۆم کرۆسن وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بە ئاڤا نیوزی رایگەیاند، لە ئێستادا 900 سەربازی ئەمریکی لە سووریا هەن، و لەم دواییانەدا هیچ گۆڕانکارییەک لە ژمارەی سەربازەکانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان نەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەیەکە هەڵوێستی وڵاتەکەیان لە سووریا جێگیرە و ئەرکی ڕاستەوخۆی هێزەکانمان تێکشکاندنی داعشە لە ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی ئەو هێزانەی لە ناوچەکە کاردەکەن بۆ تێکشکاندنی داعش.
زانیاری زیاتر: لە 22-09-2014 بە بڕیاری باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، هێزەکانی ئەمریکا دەستیان بە چالاکییەکانیان لە ناو خاکی سووریا دژ بە چەکدارانی داعش کرد و تائێستاش بەردەوامن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی وەزیرێکی کوردستان بە هاوبەشی ڕێکخراوێک دەچێتە نێو کتێبی گینس
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن