سەعدی پیرە: مالیکی دەتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات

شەیری بکە لە:
سەعدی پیرە: مالیکی دەتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاڤا نیوز

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەڵێت: نووری مالیکی پیاوێکی ناسراو، بەهیمەت و بوێرە و دەتوانێت کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان چارەسەر بکات.

لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە بەرنامەی (گفتوگۆی ڕۆژ)ی کەناڵی ئاڤا میدیا، دەربارەی کاندیدکردنی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، گوتی: نووری مالیکی پیاوێکی ناسراو، بەهیمەت و بوێرە؛ لە ساڵی 2003ەوە یەکێک بووە لەو کەسانەی ڕۆڵێکی سەرەکییان هەبووە لە جێگیرکردنی سیستمی سیاسی لە عێراقدا. پێشتر مام جەلال دەیگوت: "جێگری مالیکی مالیکییە"، ئێستاش جێگرەوەی مالیکی هەر مالیکییە.

٠ سەعدی پیرە دووپاتی کردەوە کە نووری مالیکی سەرۆکوەزیرانێک نییە وەزیرێک بتوانێت بڕیارەکانی جێبەجێ نەکات، دەتوانرێت لەگەڵ مالیکیدا زۆربەی کێشەکان چارەسەر بکرێن و ئەو دەتوانێت کێشەی مووچە چارەسەر بکات.

٠ سەعدی پیرە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە مالیکی کاتی خۆی لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە ڕزگاری بووە و چووەتە دەرەوە، بە هاوکاریی هەرێمی کوردستانیش گەڕاوەتەوە عێراق و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا هەیە؛ لە شەڕی دژی ڕژێمی بەعسدا هاوسەنگەرمان بووە و لە داڕشتنی دەستووریشدا ڕۆڵی هەبووە، بۆیە دانانەوەی وەک سەرۆکوەزیران سوودی دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ