
قوتابیانی زانکۆ
ئاڤا نیوز
سەدان قوتابی دەرچووی پۆڵی 12ی ئامادەیی کە خۆیان لە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکان ناونووسکردووە لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوایەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە کاتێکدا ناوی قوتابیانی وەرگیراو لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان زیاتر لە مانگێکە گەڕاوەتەوە و خوێندن دەستی پێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی زیاتر لە پێنج هەزار قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ڕانەگەیێنراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خویندنی باڵا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوی قوتابییەکان ڕادەگەیێنرێت، هاوکات درەنگ کەوتنمان لە ڕاگەیاندنی ناوەکانیان بەهۆی نووسراوێکی چاودێری دارایی بوو کە ڕێگری لە مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان دەکرد لەوەی وانە لە زانکۆ ئەهلییەکان بڵێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زیاتر لە پێنج هەزار قوتابی لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان ناوەکان ڕانەگەیێنراوە و نەچوونەتە نێو پرۆسەی خوێندنەوە، هاوکات 25ی ئەم مانگە تاوەکو 2ی مانگی داهاتوو پشووی سەری ساڵ دەبێت و قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە وەرزێکی خوێندن بێبەش دەبن، ئەمە لەکاتێکدایە زانکۆ و پەیمانگە ئەهلییەکان کرێی خوێندنی ئەمساڵ بە تەواوی لە قوتابیان وەردەگرن، کەچی تەنیا وەرزێکی خوێندن وانەیان پێدەدەرێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا لە بەدواداچوونێکدا زانیویەتی، زیاتر لە مانگێکە د. ئارام محەممەد، وەزیری خویندنی باڵا نەچووەتە سەر کارەکەی لە وەزارەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





