
حاجیانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتی سعوودیە
ئاڤا نیوز
جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو، بۆ ئەمساڵ پشکنینی شیاوی بیر و هۆش و دەروونی بۆ ئەو کەسانە دەکرێت، کە بەنیازن فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە دەڵێت "لیژنەی پشکنین پێکدەهێنین'".
وێنە گەورەکە: سعوودیە بۆ دەربازبوون لەو لۆد و فشارانەی ساڵانە لەسەر نەخۆشخانە و ناوەندەکانی چارەسەری دروست دەبێت، ئەمساڵ ڕێنمایی بۆ هەموو وڵاتانی جیهان ناردووە، کە پشکنینی شیاو بۆ هەر کەسێک بکرێت، کە نیازی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی هەیە.
لێدوانی فەرمی: شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەغدا ڕێنماییەکەی سعوودیەی بۆ ناردووین، ئێمە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی بۆ پێکهێنانی لیژنە لەسەر هێڵین، بۆ ئەوەی لە سەرجەم ناوچەکان پشکنینی شیاو بۆ ئەو کەسانە بکرێت.
بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرە ئەوەشی گوت: پشکنینی شیاوی بیر و هۆش و دەروونی، لە بەرژەوەندی ئەو کەسانەیە کە دەیانەوێ فەریزەی حەج بەجێ بگەیەن.
زانیاریی زیاتر: ئەمساڵ پێنج هەزار و 190 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان، دەتوانن فەریزەی حەج بەجێ بگەیەنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ناوەڕاستی مانگی پێنجی ساڵی 2025، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ سعوودیە بەڕێ دەکەوێت.
ئەمەش بزانە: وەزارەتی حەجی سعوودیە ڤیزەی حەج بەو کەسانە نادات، کە لەگەڵ پاسپۆرتەکانیان پشکنینی شیاوی تەندروستی و بیر و هۆش و دەروونی نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






