
دابەشکردنی غازی ماڵان دەکرێت بە فۆڕم، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی ڕێکخستنی دابەشکردنی نرخی غازی ماڵان و بێ بەش نەبوونی هاووڵاتییان، قائیمقامی هەولێر بڕیاریداوە لە ڕێگەی کۆبۆنێکی تایبەتەوە ساڵی ئایندە غاز دابەش بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، فۆڕمێکی تایبەت لەلایەن قائیمقامیەتی ناوەندی هەولێرەوە ئامادە دەکرێت و لەڕێگەی موختارەکانەوە فۆڕمەکە دەدرێت بە هەر خێزانێک و مانگانە دەتوانن لە ڕێگەی ئەو فۆڕمەوە دوو بتڵ غاز بە نرخی حکومی وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: لە وەرزی زستاندا خواست لەسەر غاز زیاتر دەبێت بەهۆی بەکارهێنانی بۆ خۆ گەرمکردنەوە، بۆیە بڕیارمانداوە دابەشکردنی غاز لە ڕێگەی فۆڕمەوە بێت تاوەکو هیچ خێزانێک بێ بەش نەبێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی دەنگۆی وەرگرتنی پارە لە بەرامبەر دابەشکردنی فۆڕمەکە، قائیمقامی هەولێر ڕەتیکردەوە ئەو پارەیە لەلایەن حکومەتەوە وەربگرێت، وتی دەکرێت ئەو پارەیە لەلایەن موختارەکانەوە وەربگرێت بۆ کۆپی کردنی فۆڕمەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و زیادبوونی خواست لەسەر غازی ماڵان، نرخی غاز بەرز دەبێتەوە، پارێزگای هەولێر دەیەوێت ئەو بەرزبوونەوەیە کۆنتڕۆڵ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ڕاپهڕین هاووڵاتیان له باندێكی مهترسیدار ئاگادار دهكاتهوه
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە 19 كیلۆ تلیاكەوە دەستگیر دەكرێن
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی کابینەی نۆیەم لە هەولێر هەزار و 214 پڕۆژە جێبەجێ كراون