سەرۆک بارزانی هیواخوازە گفتوگۆی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت ئەرێنی بێت
- کوردستان
- 2024-12-17

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری چیک لە عێراق کرد و تاوتوێی پێکهێنانی حکومەت و دۆخی ناوچەکە کرا.
چیرۆکی سەرەکی: سێشەممە 17-12-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە یان شنایدۆڤ، باڵیۆزی نوێی کۆماری چیک لە عێراق کرد و لە دانیشتنەکەدا پێکهێنانی حکومەت تاوتوێکرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک بارزانی هیوای خواست پەیوەندییەکانیان زیاتر پەرەیان پێبدرێت و هیوای خواست گفتوگۆی نێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی ئەرێنی هەبێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، ئەویش بەپێی ئیستحقاقی هەڵبژاردنی لایەنەکان.
لەلایەکی دیکەوە: لە دیدارەکەدا باڵیۆزی چیک پیرۆزبایی ڕۆژی ئاڵای کوردستانی لە سەرۆک بارزانی کرد، هاوکات پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، هیوای خواست ئەنجامی باش لە دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەکان بێتە دی بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆچی گرنگە: باڵیۆزی چیک سەرنجی خستە سەر پەیوەندیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک، ئامادەیی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ زیاتر پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییانە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
گۆشەیەکی دیکە: بارودۆخی سیاسیی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە، دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سوریا و داهاتووی ئەو وڵاتە بە تایبەت مافەکان و ڕۆڵی کورد لە سوریای نوێ تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: بە هەڕەشە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ڕاستەوخۆ؛ خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشوازیی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات






