
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ 17/12 لە رۆژی ئاڵای كوردستاندا گەڕێكی دیكەی دانوستانی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.
وەفدێكی باڵای یەكێتی نیشتمانی كوردستان وەک براوەی دووەمی هەڵبژاردن، بە كۆی 23 كورسی پەرلەمان سەردانی پارتی دیموكراتی كوردستانی كردووە وەک براوەی یەكەمی هەڵبژاردن، بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێ كە خەڵكی كوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی دەكەن.
ئەم كۆبوونەوەیە لەكاتێكدایە كە ناوچەكە بە كۆمەڵێک گۆڕانكاریی ستراتیژیدا تێدەپەڕێت و چاوەڕوان دەكرێت ئەم گۆڕانكارییانە لێكەوتەی زیاتریشیان هەبێت، بۆیە دەبێت هەرێمی کوردستان بۆ ئەو گۆڕانكارییانە ئامادە بێت.
خەڵكی كوردستان لە 20/10، ئەركی خۆیان بەرامبەر نیشتیمان و هەرێمەكە بەجێهێنا، بەشدارییەكی ئاشتیخوازانەی پڕ لە ململانێی هەمەڕەنگیان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا کرد و كورسییەكانی پەرلەمانیان ڕەنگاڵە١ كرد.
ئێشتاش ئەرک و بەرپرسیارێتییەكە كەوتووەتە سەرشانی پارتە سیاسییەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت و دەستكردن بە جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی هەڵبژاردن.
پاش ململانێیەكی توندوپڕ لە ڕكابەری دیموكراسییانە هەردوو پارتی یەكەم و دووەمی كوردستان كە زۆربەی جومگەكانی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان لای ئەوانە، ئەمڕۆ بە ڕۆحێكی وەرزشیی سیخناخ بە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن هەوڵی پێكهێنانی كابینەیەكی بنكەفراوان دەدەن.
كۆی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن پێشتر بانگهێشت كرابوون كە دەتوانن بەشداری لە پێكهێنانی كابینەكەدا بكەن و بە بیرۆكە و بەرنامەكانیان خزمەتی هاووڵاتییانی كوردستان بكەن، هەندێكیان بەشدار دەبن و هەندێكیشان ئۆپۆزسیۆن بوون هەڵدەبژێرن بەمەش هەیكەلی سیستمی سیاسیی دیموكراتی لە هەرێمی كوردستان دروست دەبێت.
دانوستانی پارتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی حكومەت لەكاتێكدایە گۆڕانكاری لە سووریای دراوسێ رووی داوە و كورد لەو بەشەی كوردستانیش چاوەڕوانی بەدەستهێنانی كۆمەڵێک دەستكەوت دەكات و باڵانسی هێزیش لە ناوچەكە گۆڕاوە.
ئەمەش وادەكات بەرپرسانی پارتی و یەكێتی بەرپرسیارانەتر بیر لە پێكهێنانی كابینەی نوێ بكەنەوە و رێگە نەدەن نەیارانی كورد درز و كەلێن بخەنە ناو ریزی سیاسیی پارتە سیاسیەكان بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان، كە وەک قەڵایەكی كوردان لەلایەن سەرجەم كوردانی جیهانەوە تەماشا دەكرێت.
سەرۆک بارزانیش لە پەیامێكدا داوای لە سەركردایەتیی نوێی سووریا كرد لە قۆناغی نوێی وڵاتەكەدا مافەكانی كوردی سووریا دەستەبەر بكرێن و بە دەق فەرموویان "هیواخوازین ڕێرەوی مێژووی ڕاستبكرێتەوە" ئەمەش ئاماژەی ئەوەیە سەركردایەتیی سیاسیی كورد لە هەرێمی كوردستان پشتیوانی گەلی كورد دەبێت لە سووریا.
ئێستا خەڵكی كوردستان و كوردانی هەر چوار پارچە بە پەرۆشەوە خوازیاری پێكهاتنی كابینەی نوێن، بەڵام ئەم كابینەیە دەبێت كابینەیەكی جیاواز و بەهێزتر و یەكگرتووتر بێت لە هەموو كابینەكانی پێشوو، بۆ ئەمەش پارتی دیموكراتی كوردستان بەرنامەی خۆی خستووەتەڕوو كە داخوازی مەرجەعی باڵای كوردستان سەرۆک بارزانییە و رەنگدانەوەی داخوازییەكانی خەڵكی كوردستانە بە سەرجەم چینوتوێژەكانییەوە كە ئەویش ستراتیژی (یەک حكومەت، یەک هەرێم، یەک هێزی پێشمەرگەیە)
ئێمە لە گرووپی میدیایی ئاڤا بە هیواین سەرجەم پارتە بەشداربووەكانی كابینەی داهاتوو بە رۆحیەت و ستراتیژی نیشتمانی و گفتوگۆی بەشداری لە كابینەی داهاتوودا بكەن و بەرژەوەندیی تەسكی حیزبی وەلانێن و چاویان لە كوردستانێكی پێشكەوتووی بەهێز و درەوشاوە بێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
نوێترین بیروڕا

غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
6 کاتژمێر لەمەوپێش

چاکسازیی بانکی لە عێراق و هەرێمی کوردستان: ئاییندەیەک لە نێوان چەکوش و سندان و پرسیارە چارەنووسسازەکان
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە سەنگافوورەوە بۆ کوردستان؛ وانەکانی بنیاتنانی دەوڵەت لە نێوان مەسرور بارزانی و لی کوان یو
25 تشرینی یەکەم

شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
23 تشرینی یەکەم

هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات
19 تشرینی یەکەم

"كردمان، نەک دەیكەین"؛ قۆناغی نوێی بانگەشەی هەڵبژاردن
15 تشرینی یەکەم

هەڵبژاردن و دووبارە دڵنیاکردنەوە لە فرە جەمسەریی لە عێراقدا
14 تشرینی یەکەم

ڕووی ڕاستەقینەی ئیسلام ترسە یان خۆشەویستی؟
14 تشرینی یەکەم

شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
غیابی پەروەردە و فێرکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی عێراقدا
- بیروڕا
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵبژاردن لە عێراق.. دیموکراسییەکی بێ دەرئەنجام و دەنگدانێکی بێ بەها
- بیروڕا
- 23 تشرینی یەکەم
شۆڕشی ئاوەدانی مەسرور بارزانی
- بیروڕا
- 19 تشرینی یەکەم
هات.. دەستی ئاوەدانی مەسرور بارزانی بەرەو سلێمانی هات






