ئاڤا بەدواداچوون بۆ نەبەستنی مووچەی هەزاران زیندانی سیاسی دەکات
- کوردستان
- 18 کانوونی یەکەم

تابلۆی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی لە ئاڤا نیوز کێشەی زیندانییەکی سیاسیی بڵاوکرایەوە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەدواداچوونی بۆ کردووە، دەڵێن "ناو و کۆدی ئەو زیندانییە سیاسییە هەیە و کێشەی نییە". هەر ئەم کەسە نییە و هەزاران زیندانی سیاسی دیکەن تاوەکو ئێستا مووچەیان بۆ نەبەستراوە.
چیرۆکی سەرەکی: حوسێن عەلی محەممەد ئەحمەد، بە ڕەسەن خەڵکی پارێزگای هەڵەبجەیە، لە ساڵانی 1982 بۆ 1983 لە زیندانی تۆپزاوە لە باشووری کەرکووک لەگەڵ ژمارەیەک خەڵکی سنوورەکە بۆ ماوەی شەش مانگ بەندکراون، دوای ئەشکەنجەیەکی زۆر ئازادکراون، ئەوەبوو محەممەد وارسی ئەو زیندانییە سیاسییە لە ئاڤا نیوزەوە داوای گەڕاندنەوەی مافەکانی کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی زیندانییە سیاسییەکانی سەر بە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: حسێن عەلی محەممەد لە وەجبەی 12ی زیندانە سیاسییەکانە، کۆدەکەی 17 هەزار و 757ە و هیچ کێشەیەکی نییە.
زانیاریی زیاتر: وەجبەی یەک تاوەکو هەشتی زیندانییە سیاسییەکان مووچەیان بۆ بەستراوە، بەڵام وەجبەی نۆ تاوەکو 15 هێشتا مووچەیان نەبەستراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئێستا وەجبەی نۆیی زیندانیانی سیاسی لەلایەن دادوەرانەوە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت، بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت و مووچەیان بۆ ببەسترێت، (حسێن عەلی محەممەد) لە وەجبەی 12یە و سێ قۆناغی لەپێشە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پێداچوونەوەی بۆ بکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاری کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسیی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: وەجبەی 9 تاوەکو 15ی گیراوان و زیندانیانی سیاسی پەسەند کراون و دادوەریان بینیوە و ڕێکارەکانیان تەواو کراوە، ئەو پێداچوونەوەی ئێستا دەکرێت هیچ لە بابەتەکە ناگۆڕێت، چونکە سەرجەم ڕێکارە یاسایی و ژمێریارییەکانیان تەواو بووە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە مووچەی مانگانەیان بۆ نەبەستراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: 15 وەجبەی زیندانیانی سیاسیی هەیە، لە 25 هەزار و 807 کەس پێکهاتووە و پشتڕاستکراونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داواکارییەکی ئیسرائیلی ڕەتکردووەتەوە
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: سیستەمی ڕاداری ئێران کرایە ئامانج و تێکشکێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی شارەوانی دوایین وادەی وەرگرتنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی دیاریدەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی کوردستان خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمتر لە 24 کاتژمێر سێ ڕووداوی خنکان ڕوویان داوە
- کوردستان
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕی خانووبەرە لە کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوو لە دابەزین دەکات