لە ساڵ و نیوێکدا 13 هەزار سەگی بێلانە بردراونەتە شێڵتەری هەولێر
- کوردستان
- 21 کانوونی یەکەم

شێڵتەری هەولێر کە تیایدا ژماریەکی زۆر لە سەگی بێلانەی تیادا کۆکراونەتەوە
ئاڤا نیوز
پرۆسەی کۆکردنەوەی سەگی بێلانە لە شێڵتەرەکان بەردەوامە و تائێستاش 13 هەزار سەگ بردراونەتە شێڵتەری هەولێر.
وێنە گەورەکە: نزیکەی ساڵ و نیوێکە پرۆسەی کۆکردنەوەی ئاژەڵی بێڵانە دەستیپێکردووە، ئەمەش وایکردووە حاڵەتەکانی گەستن و پەلاماردانی لە سنووری هەولێر 47٪ کەم بکات، هەر لەو ماوەیەشدا نزیکەی 13 هەزار سەگی بێڵانە کۆکراونەتەوە و چارەسەریان وەرگرتووە.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نزیکەی شەش هەزار سەگی بێڵانە لە شێڵتەر لە هەولێر هەن، لە ساڵی داهاتووشدا بە دوو ئامێری نوێ بەردەوام دەبین لە کۆکردنەوەیان، هاوکات ئەو سەگانە نەشتەرگەریان بۆ دەکرێت و ڤاکسین دەکرێن، دواتر بەپێی پلانێکی تایبەت ئازاد دەکرین.
زانیاریی زیاتر: بەردەوام سەگی بێڵانە لە شێڵتەری هەولێر کۆدەکرێنەوە، هاوکات ڕۆژانە نزیکەی 15 سەگ نەشتەرگەریی نەزۆکیان بۆ دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو 92 حاڵەتی گەستنی سەگ لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر تۆمار کراوە، هاوکات حاڵەتەکانی پەلاماردان بەراورد بە مانگەکانی پێشووتر بەڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
ئەمەش بزانە: لە شێڵتەری سنووری سلێمانی نزیکەی هەزار سەگ کۆکراونەتەوە، لە دهۆکیش کارەکانی تەواوکردنی شەڵتەری کۆکردنەوەی سەگ بەرەو کۆتایی دەڕوات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
1 ئاب
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک تا 25ـی ئەم مانگە درێژ کرایەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سکاڵا لەسەر 'حەجاج نوگرە سەلمان' تۆمار دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنە ئۆتۆمبێلێک حەوت تەماشاکەری ڕووداوێکی هاتووچۆی دیکەی بریندار کرد