لە هەولێر پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون ماوەی ساڵێکە کارەبای نیشتمانی نییە
- کوردستان
- 21 کانوونی یەکەم

پرۆژەی نیشتەجێبوونی پێشەنگ تاوەر
ئاڤا نیوز
پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر بەهۆی بەریەککەوتنی ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی کارەبا لەگەڵ پرۆژەکانی دیکە کێشەی نەبوونی کارەبای نیشتمانییان هەیە، ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ کێشەکەیان کردووە کە لە ماوەی کەمتر لە مانگێک کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەی ساڵێکە نزیکەی 800 خێزان لەنێو شووقەکانی پێشەنگ تاوەر لە هەولێر کارەبای نیشتمانییان نییە، خێزانەکان لە ڕێگەی ئاڤا میدیاوە داوای چارەسەرکردنی کێشەکەیان دەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ژمارەیەک لەو خێزانانەی لە پێشەنگ تاوەر دەژین بە ئاڤا میدیایان ڕاگەیاند: کارەبای نیشتمانیان نییە و ناچارن مانگانە بە پارەیەکی زۆر کارەبای مۆلیدە بکڕن، هاوکات "لەبەر نەبوونی کارەبای نیشتمانی تووشی گرفت بووینەتەوە و جاری وایە ناتوانین خۆشمان بشۆیین".
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار بەختیار قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: ئێمە ڕەزامەندیمان بە خاوەنی پرۆژەکە داوە تاوەکو کارەبا بۆ تاوەرەکان ڕابکێشێت، هاوکات شوێنی تایبەتمان بۆ دیاریکردوون و خەریکی کارکردنن.
لەلایەکی دیکەوە: ئارام مالیک مەلا عەلی، یەکێک لە خاوەنەکانی پرۆژەی پێشەنگ تاوەر بە ئاڤا میدیای گوت: کێشەمان لە ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی کارەبا هەبووە و دوو ڕێڕەو دەستنیشانکراون، ڕێڕەوی یەکەمیان بەهۆی بەریەککەوتنی ستوونەکانی کارەبای پرۆژەکە لەگەڵ پرۆژەکانی دیکە سەرکەتوو نەبووە، بۆیە لەکاتی پەسەندکردنی ڕێڕەوەی دووەمدا بە کەمتر لە مانگێک کارەبا دەگەیێنینە هاونیشتمانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی ئیسرائیل: ترەمپ شایەنی خەڵاتی ئاشتییە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 57 خولەک لەمەوپێش
حەماس بارمتە ئیسرائیلییەکان بە مەرج ئازاد دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێكی ئاڤا چەند شوێنێکی قەزای خەبات پاک کرانەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێگاکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە لە حەلەب نەکراونەتەوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی مانگێکدا 23 بەنزینخانە لە هەولێر سزا دراون