
جیهان لەبەردەم ئاڵنگاریی ژینگەییدا
ئاڤا میدیا
قەیرانەکانی ژینگە و کەشوهەوا چەندین هۆکاری جیاوازیان هەن، ئەمەش کاریگەرییەکی سەرەکی دەبێت لەسەر "تەندروستیی تاک، گەرمبوونی جیهان، کەمبوونەوەی ئاوی پاک" و چەندین کێشە دیکە.
بۆچی ئەم بابەتە گرنگە: بەگوێرەی داتاکان، کێشە گشتییەکان لە "بڕینی دار، کەمبوونەوە و سووتانی دارستانەکان، لەدەستدانی چەندین جۆری جیاواز زیندەوەر و بەفیڕۆدانی خۆراک" خۆی دەبینێتەوە و کاریگەریی دەبێت لەسەر تێکدانی ژینگە و گەرمبوونی کەشوهەوا بەگشتی.
کێشە سەرەکییەکە: گەرمبوونی جیهان یەکێکە لە گەورەترین کێشەکان لە جیهاندا، ساڵی 2023 گەرمترین ساڵبوو کە لە مێژوودا تۆمار کرا، تێکڕای پلەی گەرمی جیهانی 1.46 پلەی سەدی لە سەرووی ئاستی جیهان بەرزبووەتەوە کە بەراورد بە ساڵی 2016 تێکڕاکەی 0.13 پلەی سەدی بەرزتر بووە.
لەلایەکی دیکە بەفیڕۆدانی خۆراک ڕۆژ بە ڕۆژ زیاد دەکات، ساڵانە یەک لەسەر سێی خۆراک کە نزیکەی یەک ملیار و 300 ملیۆن تۆنە بەفیڕۆ دەچێت، ئەمە بەسە بۆ ئەوەی سێ ملیار کەس بیخوات.
وێنە گەورەکە: بەفیڕۆدانی خۆراک لە قۆناغە جیاوازەکاندا لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوو و پێشکەوتوودا ڕوودەدەن، لە وڵاتانی تازەپێگەیشتوودا 40%ی بەفیڕۆدانی خۆراک لە ئاستی دوای دروێنەکردن و بەرهەمهێناندا ڕوودەدات، لەکاتێکدا لە وڵاتانی پێشکەوتوودا 40%ی بەفیڕۆدانی خۆراک لە ئاستی فرۆشتنی تاکەکەسی و بەکاربەردا ڕوودەدات.
زیاتر لە 50%ی هەموو ئەو بەرهەمانەی کە لە ئەمریکا فڕێدەدرێن بە لە ئاستی فرۆشتنی تاکەکەسیدان، چونکە بڕێکی شۆکهێنەر لە خۆراک بەفیڕۆ دەچێت بەهۆی هۆکاری جوانکاری کە نزیکەی 60 ملیۆن تۆن سەوزە و میو و جۆرەکانی دیکەی خۆراک لەخۆدەگرێت.
لایەکی دیکە: زیادبوونی پاشماوەی پلاستیک، لە ساڵی 1950 لە جیهاندا زیاتر لە دوو ملیۆن تۆن پلاستیکی بەرهەم دەهێنا، تا ساڵی 2015 ئەم بەرهەمە ساڵانەیە بۆ 420 ملیۆن تۆن زیادیکرد و پاشماوەی پلاستیکیی لە ژینگەدا یەکێک لە مەترسیدارترین ماددەکان و بۆ ماوەی چەندین ساڵ دەمێنێتەوە، ئەمەش کاریگەریی گەورەی لەسەر ژینگە و گیانەواران دەبێت.
ڕاپۆرتێکی گۆڤاری زانستی بەناوی "سروشت" ئاشکرای کردووە، ساڵانە نزیکەی 14 ملیۆن تۆن پلاستیک لەنێو دەریا و زەریاکاندا زیاد دەکەن و زیان بە شوێنی ژیانی گیانلەبەرە کێوییەکان و ئەو ئاژەڵانە دەگەیەنن کە تێیدا دەژین.
دەگەینە کوێ؟: بەگوێرەی توێژینەوەکان قەیرانی زیادبوونی و بەرهەمهێنانی پلاستیک تا ساڵی 2040 بۆ 29 ملیۆن تۆن لە ساڵێکدا زیاد دەکات، بەمەش کۆی پلاستیک لە زەریاکاندا تا ساڵی 2040 بۆ 600 ملیۆن تۆن زیاد دەکات.
خاڵی جەوهەری: داربڕین، کەمبوونەوەی دارستانەکان، هەر لە کاتژمێرێکدا بە قەبارەی 300 یاریگەی تۆپی پێ دار دەبڕدرێن، ڕەنگە تا ساڵی 2030 هەسارەکە تەنیا 10%ی دارستانی هەبێت، ئەگەر بڕینەوەی دارەکان لە دارستان ڕانەگیرێت، دەکرێت هەموویان لە کەمتر لە 100 ساڵدا نەمێنن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا دەست بە دەرکردنی کارمەندانی فیدراڵ دەکات
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
مانەوەی چەکدارە بیانییەکان کێشە بۆ عێراق دروست دەکەن
- ببینە و ببیستە
- 38 خولەک لەمەوپێش
دیداری هونەری لەگەڵ هونەرمەند عەزیز شارۆخی
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
بومەلەرزەیەک لە سنووری سلێمانی ڕوویدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مەترسیە پێشبینیكراوەكانی ژیری دەستكرد دەگاتە ئاستی گفتوگۆی سەركردەی وڵاتان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە قەزای خورماڵ یەکەم پڕۆژەی خێرخوازیی پاسکیلسوای کرایەوە
10 شوبات
مەم و زینی ئەحمەدی خانی دەكرێتە فارسی
9 شوبات
دوای نیو سەدە وەڵامی سیڤیی ژنێک دەدرێتەوە کە داوای هەلی کاری کردبوو
9 شوبات
خەزێنەی ئەمریکا بەڕووی کوردستان و جیهان داخراوە
9 شوبات