
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاری دا 618 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
سەرەتای چیرۆکەکە؛ رۆژی یەکشەممە 14-1-2014 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبووەوە و یەکێک لە تەوەرەکان مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوو کە پرسێکی ئاڵۆز و درێژخایەنی نێوان هەولێر و بەغدایە.
هەفتەی رابردوو کاتێک شاندی دانوستانكاری ههرێمی كوردستان سەردانی بەغدای کرد، داوای کردبوو بهشێوهی جیاجیا مامهڵه و ڕێككهوتن لهسهر مووچەی فەرمانبەران بكرێت و یاسای بودجە هەمواربکرێتەوە، ئێستا یاسای بودجە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران هەموارکراوەتەوە، ئەمڕۆ پەسندکردا و ئاراستەی ئەنجوومەنی نوێنەران کرا، بەڵام بۆ پەسندکردنی پێویستە چاوەڕێی هەڵبژاردنی شوێنگرەوەی محەممەد حەلبووسی بکرێت کە مانگی 11ی ساڵی رابردوو بە بڕیاری دادگای فیدراڵی لەکارلادرا.
بۆچی گرنگە: ئهو بڕه پارهیەی بۆ خهرجی مووچهی فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان دەنێردرێت لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستانە، نهك قهرز و سولفه بێت وەک ملیار و 200 ملیۆن دینارەکەی پێشوو کە بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ هەرێمی کوردستان نێردرا، بەڵکو ئەم بڕە پشکی هەرێمی کوردستانە لە خەرجی راستەقینەی بودجەی گشتی ساڵی 2024 دا.
لێدوانە فهرمییهكان: د. سەباح سوبحی، ئهندامی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق به ئاڤا میدیای گوت"ئەو بڕە پارەیە قەرز و سولفە نییە، بەڵکو لە پشکی هەرێمی کوردستانە لە یاسای بودجەی 2024ـدا".
لەبارەی کاتی گەیشتنی پارەکەش ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دوای دەرکردنی بڕیارەکە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی ناردنی پارەکە کردووە و ئەم هەفتەیە دەگات.
هاوکات باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند "بڕیاردرا بە پارەدارکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 بە بڕی 618 ملیار و 587 ملیۆن و 29 هەزار و 346 دینار".
ڕێككهوتنهكه بهمشێوهیه: تاوەکو هەمواری یاسای بودجە دەچێتە پەرلەمانی عێراق و یاساکە هەموار دەکرێتەوە، حکومەتی فیدراڵ بە ناردنی 618 ملیار دینار بەردەوام دەبێت، بەمە کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان تاڕادەیەک چارەسەر دەکرێت، هەروەها لەگەڵ هەموارکردنەوەی بودجە کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەتەواوی کۆتاییان دێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ زەوییەکانی گەڕەکی پەنجا عەلی دەبنە کێشە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی گەڕەکێکی بنەسڵاوە داوای خزمەتگوزاريی دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 60 ساڵ سووریا ڕووفاتی ئیلی کۆهین ڕادەستی ئیسرائیل دەکاتەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ژیانی شاراوەی بەشار ئەسەد و بنەماڵەکەی لە مۆسکۆ ئاشکرا دەبێت
12 تشرینی یەکەم
لە گوندێکی سەیدسادق مەیموونێک هێرش دەکاتە سەر منداڵێک و برینداری دەکات
11 تشرینی یەکەم
گوندێكی سنووری ناحیهی دینارته به 'گوندی چاوسهوزهكان' ناسراوه
11 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی هەشت دەدات
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ زیاتر بەرزدەبێتەوە