
سەردانی ئەردۆغان بۆ میسر
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا چی وای نەمابوو فڕۆکەکەی ئەردۆغان لە شەرەم شەیخ بنیشێتەوە، بەڵام بە بیستنی هەواڵی ئەوەی کە ناتانیاهۆ بەشداری لە لووتکەکەدا دەکات، فەرمان بە فڕۆکەوانەکە دەکات نەنیشێتەوە؛ دوای ئەوەی ناتانیاهۆ پەشیمان دەبێتەوە لەوەی بەشداری لە لووتکەکەدا بکات، بە فەرمانی ئەردۆغان فڕۆکەکە دەنیشێتەوە.
لێدوانی فەرمی: فاتیح ئاتیک ڕۆژنامەنووس لە کەناڵی (تەگەرەتە خەبەر) کە یەکێکە لەو ڕۆژنامەنووسانەی هاوەڵی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەکەن لە گەشتەکەی بۆ میسر، ئاماژە بەوە دەدات لە کاتێکدا فڕۆکەکە زۆری نەمابوو بنیشێتەوە، بەڵام دوای ئەوەی هەواڵی بەشداریکردنی بێنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە لووتکەی شەرەم شێخ بە ئەردۆغان دەگات، ئەو فەرمانی بە فڕۆکەوانەکە کرد نەنیشێتەوە.
بەم هۆیەوە ماوەیەکی باش فڕۆکەکە بەسەر ئاسمانی دەریای سووردا سووڕایەوە. دوای ئەوەی ناتانیاهۆ هەواڵی بەشداریکردنی ڕەت کردەوە، ئەردۆغان بڕیاری دا بەشداری لە لووتکەکەدا بکات و فەرمانی بە فڕۆکەوانەکە کرد فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی شەرەم شێخ بنیشێنێتەوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: دوای نیشتنەوەی فڕۆکەکەی، لەلایەن عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسرەوە پێشوازی لە ئەردۆغان کرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا و میسر و قەتەر و تورکیا لە میانی بەڕێوەچوونی لوتکە چاوەڕوانکراوەکەدا بەڵگەنامەیەکی گەرەنتی بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە واژۆ دەکەن.
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ لە شیرینی خەو ماتۆڕی دوو برا دزرا و لە کاسبی بوون




