چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟

شەیری بکە لە:
چۆن کارەبای 24 کاتژمێری دابین دەکرێت؟

پڕۆژەی ڕووناکی لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری درا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیش لەوبارەیەوە پێشتر ڕایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری دەگاتە هەموو ماڵێکی هەرێمی کوردستان.

هۆکارە زانراوەکان: پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە لە ڕابردوودا بۆ ڕۆژانە تەنها دەتوانرا پێنج بۆ شەش کاتژمێر کارەبا دابین بکرێت بەڵام ئێستا دەتوانرێت کارەبای 24 کاتژمێری دابین بکرێت؟؛ وەزیری سامانە سرووشتییەکان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: بەشێک لەوە پەیوەندی بەو چاکسازییە هەیە کە لە کەرتی کارەبادا کراوە وەکو ڕێگریکردن لە دزینی کارەبا و ڕێکخستنەوەی دابەشکردنی، هاوکات هاووڵاتییانیش کەمتر کارەبا بەکاردەهێنن.

بەشێکی دیکەش پەیوەندی بە غازەوە هەیە، لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی غاز بۆ 140 مەتر پێ سێجا زیادی کردووە بەشێوەیەک لە دوای ساڵی 2019ەوە تاوەکو ئێستا بەرهەمهێنانی غاز گەیشتووەتە 770 ملیۆن پێ سێجا، کە %80 ئەو غازەش بۆ کارەبا بەکاردەهێنرێت، ئەوەی تری بۆ ماڵانە، بەمەش ئێستا کێشە گەورەکەی بەردەم بەرهەمهێنانی کارەبا چارەسەرکراوە.

لێدوانی فەرمی: کەمال محەممەد، وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، لە کیڵگەی غازی کۆرمۆری چەمچەماڵ ساڵی 2019 ڕۆژانە  380 ملیۆن پێ سێجا غاز بەرهەمهێنراوە، ئێستا 520 ملیۆن پێ سێجا بەرهەم دەهێنرێت، بڕیارە ئەم مانگە 250 ملیۆن پێ سێجای تر زیاد بکرێت، بەمەش ڕۆژانە دەبێتە 770 ملیۆن پێ سێجا، 80%ـی ئەو غازەش بۆ کارەبا بەکاردەهێنرێت، ئەوەی تری بۆ ماڵان.

-    پێشتر گازی شل بەکار بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکار دەهات، ئەویش بەشی نەدەکرد سووتەمەنی نەبوو بۆ وێستگەکانی کارەبا، ئێستا لەجیاتی غازی شل  غاز بەکار دێت و نرخی غازیش هەرزانترە لە گازی شل.

زانیاریی زیاتر: وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لەم کابینەیە هەزار و 840 مێگاوات کارەبامان بۆ ناو تۆڕەکانی کارەبای نیشتمانی زیاد کردووە، ئەمەش وای کردووە ئێستا بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان بگاتە چوار هەزار و 500 مێگاوات کارەبا.

- لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە سێ هەزار و 200 پرۆژەی دابەشکردنی کارەبایان جێبەجێکردووە، وەکو دانانی فیدەر بۆ گەڕەکە تازەکان و گوندەکان.

- 23 وێستگەی کارەبا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێکراون.

- لە کۆی گشتی یەک ملیۆن و 940 هەزار هاوبەش، ئێستا یەک ملیۆن و 100 هەزار هاوبەش کارەبای 24 کاتژمێری هەیە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ