
باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
لە سنووری پارێزگای هەولێر سیستەمی ئەپڵیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارا دەبێت، هاووڵاتیان دەتوانن بەو شێوەیە نۆرە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی دابنێن.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاونیشتمانیانی سنووری هەر چوار نوسینگەکەی ئاگادار کردەوە، کە سیستمی ئەپڵیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: هاووڵاتیان دەتوانن ئێستا لە نووسینگەکانی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر، دووی پارێزگای هەولێر، پاسپۆرتی سۆران، پاسپۆرتی کۆیە، نۆرە بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بۆ هەفتەی داهاتوو دابنێن.
زانیاریی زیاتر: پێداویستییەکانی دەرهێنانی پاسەپۆرتی ئەلیکترۆنی بەم جۆرەیە؛
1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقي ) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە، یان لە ڕێگای ئەو وێبسایتەی لە خوارەوە دایدەنێین، نۆرە بگرن (حیجز)ی بکەن، نۆرەکە بە ناوەکە تۆمار دەکەیت، ڕۆژی سەردان دیاری دەکرێت، لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکرێت و وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەڵیگرە، چونکە بۆ ڕۆژی سەردانیکردنت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەت بەکاردێت.
2- پێویستە کەسەکە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کارد)ی لە کاتی سەردان پێ بێت و بەناوی خۆی بێت، هەروەها دیناری عێراقی تێدابێت، ئەوەش بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی (91000 ) هەزار دینارە.
3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.
4- کارتی زانیاری (کۆپی اصلي)، هەروەها مەرجە کارتی زانیاری سنووری پارێزگای هەولێر بێت.
5- کەسەکە پاسپۆرتی کۆنی پێ بێت، ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
6- بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو، کارتی نیشتمانی (اصلي) خۆی + کارتی نیشتمانی باوکی (اصلي) +کارتی زانیاری باوکی (اصلي) + بەڵگەنامەی لەدایکبوون (شهادة الولادة) + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.
7- بۆ منداڵانی خوار 18 ساڵ کارتی نیشتمانی (اصلي) خۆی + کارتی نیشتمانی (اصلي) باوکی + کارتی زانیاری (اصلي) باوکی + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوکی ئەگەر هەبێت.
8- بۆ هاووڵاتیانی سەرەوەی 18 ساڵ کە هاوسەرگیرییان نەکردووە، کارتی نیشتمانی (اصلي) خۆی + کارتی نیشتمانی (اصلي) باوکی + کارتی زانیاری (اصلي) باوکی.
9- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دوایی کردبوو، یاخود جیابوونەوە، ئەوا بەڵگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية) بە زمانی عەرەبی + کارتی نیشتمانی خۆی (اصلي) + کارتی نیشتمانی دایکی (اصلي) + کارتی زانیاری بە ناوی دایکی (اصلي).
10- ئەگەر مندال باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجة الوصاية المؤقتة) بەزمانی عەرەبی + کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (اصلي) + کارتی زانیاری باوکی (اصلي).
11- تکایە لەو کات و ڕۆژەی کە خۆت دیاریت کردووە، سەردانی ئەو نووسینگەیە بکە کە نۆڕەت لێ داناوە، بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت.
12- ئەو ھاووڵاتییانەی نۆرەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە، پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەی لە نووسینگەی پاسپۆرت بۆ ڕایی کردنی مامەڵەکەی ئامادەبێت.
13- بۆ منداڵی خوار 18 ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر)ی خۆی لە کاتی جێبەجێکردنی مامەڵە و وەرگرتنەوەی ئامادەبێت.
14- پێش سەردانیکردن پێویستە پین کۆدی (ماسترکارد، یا ڤیزا کارد)ەکەت بزانیت، یان لە بانکەکەت بۆ ڕاییکردی مامەڵەکەت لە بەشی ژمێریاری داوابکەیت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی هەولێر ئەم لینکانە ( http://epp.iq/home)، ( https://maps.app.goo.gl/de3nzQnZkZqm16Mw5?g_st=ic)ی داناوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بەکاریبهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆمی هەرکی و عەبدوڵڵا هەرکی گۆرانی "لێخەن" بۆ ڕۆژئاوا دەڵێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا و فەرەنسا لەبارەی ئاگربەست هۆشداری بە ئەحمەد شەرع دەدەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت





