
لۆگۆی پارتی و یەکێتی، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیژنەی هاوبەشی تەکنیکی پارتی و یەكێتی درێژە بە کۆبووەنەکانیان دەدەن، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بۆ تەواوکاری ڕەشنووسێک بۆ کۆبوونەوەی هەردوو حیزب لەسەر ئاستی باڵا جارێکی دیکە کۆدەبنەوە، بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیاش چەند بنەمایەک ماوە لەنێوانیاندا گفتوگۆی لەسەر بکەن و ئەمڕۆ تاوتوێی دەکەن.
وێنە گەورەکە: دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دووجار شاندنی دانووستانکار و جارێکیش لیژنەی تەکنیکی ئەو دوو حیزبە کۆبوونەتەوە، کۆبوونەوەی ئەمڕۆش دووەم دانیشتنی شاندە تەکنیکییەی نێوان ئەو دوو حیزبەیە بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، بەپێی ڕاگەیێنراوەکانیان لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوودا لێکتێگەیشتنی ئەرێنی لەنێوانیاندا هەیە و هەنگاوەکانیشیان بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت خێراتردەکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی تەکنیکی یەکێتی و پارتی لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر کۆدەبنەوە، گفتوگۆ لەسەر هەیکەلیەتی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێوازی پێکهێنانی کابینەکە دەکەن، ئەگەر ڕەشنووسی لێکتێگەیشتنی نێوانیشیان ئەمڕۆ تەواوبێت، سبەی لەسەر ئاستی باڵا کۆدەبنەوە ئەگەرنا کۆبوونەوە باڵاکە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
ئەمەش بزانە: ئەندامانی شاندی تەکنیکی پارتی پێکهاتوون لە پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، ئەندامانی شاندی تەکنیکی یەکێتیش پێکهاتوون لە د.ڕێواس فایەق، ئامانج رەحیم و شاڵاو شێخ سەڵاح، ئەم کۆبوونەوەیە تەواوکاری کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان ئەم دوو حیزبەیە کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەچوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





