
دیناری عێراقی و لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەشێک لەو خانەنشینانەی کە مووچەکانیان هاوتا نەکراوە، ناڕازین و لە ڕێی ئاڤاوە داوا دەکەن دەنگیان بەلایەنی پەیوەندیدار بگەیێنرێت، بەرپرسێکی باڵای خانەنشینیش لەوبارەیەوە دەڵێت "با خەمیان نەبێت مووچەی هەموو خانەنشینێک هاوتا دەکرێت".
وێنە گەورەکە: خانەنشینان دوو کۆمەڵەن، ئەوانەی دوای 1-1-2014 خانەنشین کراون، مووچەکانیان لە 1-7-2024 هاوتا کراوە، بەڵام ئەوانەی پێش ئەو بەروارە خانەنشین کراون 30 هەزار کەسن، تاوەکو ئێستا پێنج بۆ شەش هەزاریان مووچەکانیان هاوتا کراوە، ئەوانی تر ماون.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد عەلی، ئەندامی دەستەی باڵای یەکێتیی خانەنشینانی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئێمە لەو کۆمەڵە خانەنشینەین کە پێش 1-1-2014 خانەنشین کراوین، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ هاوتاکردنی مووچە دەمانگرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەکانمان هاوتا نەکراوە، داوا دەکەین مووچەی ئێمەش هاوشێوەی خانەنشینەکانی دیکە هاوتا بکرێت.
- خانەنشینانی کۆیە و ڕانیە و هەڵەبجە کە لەگەڵ ئێمە خانەنشین کراون، مووچەی مانگی 11ی 2024یان بە هاوتاکراوی وەرگرت، ئێمە پەیوەندیمان بە بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانییەوە کرد، بەڵام وەڵامی نەداینەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- دڵنیایی بە خانەنشینان دەدەین کە مووچەی هەموویان هاوتا دەکرێت، هۆکاری دواکەوتنی هاوتاکردنەکەش ئەوەیە کە پێڕاناگەین، هەندێک فەرمانگە سیستمەکەی خاوە و هەندێکیان خێرایە.
- کارەکان هەمووی بە قۆناغ دەکرێن، بۆ مووچەی مانگی یەک زۆرینەی خانەنشینان مووچەیان بە هاوتاکراوی وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەرێمی کوردستان 270 هەزار خانەنشین هەیە، تاوەکو ئێستا نزیکەی 150 هەزار خانەنشین مووچەکانیان هاوتا کراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
بنکەکانی دەنگدان داخران و ئاڤا ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان لە دەنگدانی تایبەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
5 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






