نەتەوەیەکگرتووەکان: پشتگیری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەکەین و ستایشی ڕێکخستنی دەکەین
- هەواڵ
- 9 تشرینی دووەم

دیمەنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت لە پشتگیریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی عێراق دەکاتەوە و ستایشی باشی ڕێکخستن و ڕێوشوێنەکان دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە، بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراقدا دەرگاکانیان بەڕووی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەتدا بۆ شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کرانەوە.
لێدوانی فەرمی: کلۆدیۆ کۆردۆنی، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری سیاسی و یارمەتی هەڵبژاردن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "بەردەوامین لە چاودێریکردنی پرۆسەی دەنگدان لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت لە هەڵبژاردنەکانی عێراقدا."
زانیاریی زیاتر: کۆردۆنی ئاماژەی بەوەدا، ئامادەبوونی لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدانی تایبەت بۆ جەختکردنەوە بووە لە گرنگیی ئەو ڕۆڵەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دڵنیابوون لە پاکی و شەفافیەت و بەڕێوەچوونی بێ کێشەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەیگێڕێت، "ئەمەش ئەوەیە کە لەسەر زەوی هەستمان پێکرد."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە عێراقدا، تاوەکو ئەرکی نێردەی یونامی لە کۆتایی ئەمساڵدا تەواو دەبێت. کۆردۆنی لە کۆتایی قسەکانیدا هیوای سەرکەوتنی بۆ عێراق و گەلەکەی خواست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 55 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






