
مووچەی مانگی نۆ، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم ڕێککارەکانی تایبەت بە مەرجەکانی ناردنی مووچەی ئەنجامداوە، بەڵام حکومەتی عێراق تاوەکوو ئێستا مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەناردووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ئەوەی سبەی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و ڕۆژی سێشەممەش دەنگدانی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت، لە دامودەزگاکانی حکومەت پشووە بەمەش کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەناچێت، ناردنی پارەی مووچەش چاوەڕوان دەکرێت بکەوێتە دوای هەڵبژاردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دواخستنی ناردنی مووچەی لەلایەن بەغداوە لەکاتێدایە کە لە ڕۆژی 27ی ئەیلوولەوە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستی پێکردووەتەوە کە یەکێک بوو لە مەرجە سەرەکییەکانی ناردنی مووچە، هاوکات مەرج و ڕێککارەکانی دیکەش بریتین لە ناردنی لیستی مووچە و میزان مراجەعە و 120 ملیار دیناری ناوخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: زیاتر لە 10 ڕۆژە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، کە ئەو ڕێککارانە ئەنجام دراون و عێراق بڕیاری ناردنی مووچە بدات ڕاستەوخۆ 120 ملیارەکە دەنێردرێت بەڵام لە دوو کۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هیچ بڕیارێک لەمبارەیەوە نەدرا.
لەلایەکی دیکەوە: سەرکردایەتیی کورد و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا چەند جارێک پەیام و لێدوانیان سەبارەت بە دواخستنی ناردنی پارەی مووچە لەلایەن بەغداوە، لە نوێترینیاندا لە دوو ڕۆژی ڕابردوو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ میدیاکان گوتی: بەداخەوە کە پرسی مووچە بە سیاسی کراوە، هەمیشەیش گوتوومانە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە؛ هەرچی پێویست بوو بێت بە زیادەوە کردوومانە.
- سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، "چاوەڕێ بووین حکوومەتی فیدراڵ بەرپرسیارانە ڕەفتار بکات، هاوکات دڵنیایی دا لەوەی لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن بۆ بە زووترین کات ئەوەی مووچە دابین بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 15 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




