دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات و ئاڤا ئەنجامە بەراییەکان بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێک لە سندوقەکانی دەنگدان کە لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە داخرا و پرۆسەی دەنگدانی تایبەت کۆتایی هات.
ئاڤا نیوز
کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی پێهات و ئامێرەکانی دەنگدان لە کارکردن وەستان، ئاڤا زانیاریی ورد لەبارەی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بڵاودەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ لە پرۆسەی دەنگدانی تایبەت یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو. لەگەڵ ئەوەشدا 26 هەزار و 538 ئاوارە لە کەمپەکان دەیانتوانی دەنگبدەن.
لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئاشکرایکرد، پرۆسەی دەنگدان لە کاتژمێر 7ـی بەیانی دەستیپێکردووە و بەبێ ئەوەی ماوەی دەنگدان درێژبکرێتەوە لە کاتژمێر 6ـی ئێوارە سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدان لەناو بنکەکاندا دەوەستن و ناتوانرێت هیچ دەنگێکی دیکە بدرێت.
غەلای ئاماژەی بەوەکرد کە پاش کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت، ئەنجامەکان بڵاوناکرێنەوە بۆئەوەی کاریگەریی لەسەر پرۆسەی دەنگدانیی گشتیی درووست نەکات لە رۆژی 11ی 11ی 2025، بەڵام زانیارییەکانی دیکەی پەیوەندیدار بە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانەکە دەخرێنەڕوو.
ئاڤا یەکەمە: لەم هەڵبژاردنەدا دیسکی هەڵبژاردنی ئاڤا بە پشتبەستن بە داتا و زانیارییە وردەکان و تۆڕی پەیامنێران لە شار و ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و عێراق، ئەنجامە بەراییەکان بڵاودەکاتەوە.
زانیاریی زیاتر: پەیوەست بە دەنگدانی هێزە ئەمنییەكانیش؛ ڕێژەی بەشداریكردن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە پارێزگاكانی عێراق، بەرزترە، بەپێی ئاماری فەرمیی كۆمیسیۆن، تاوەكو كاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ؛ ڕێژەی بەشداریكردن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان سەرووی 77% بووە، لە پارێزگاكانی عێراقیش 60% بووە. بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا لە بنكەكانی دەنگدان؛ تاوەكو كاتژمێر 4:00ـی ئێوارە ڕێژەی بەشداریكردن لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە سەرووی 92%، بەجۆرێك لە هەولێر؛ ڕێژەی بەشداریكردن 96%ـە و لە سلێمانی 94%ـە و لە دهۆك 87%ـە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ هەیە و ئاڤا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ئەنجامی کۆی گشتیی دەنگدانی تایبەت لە پێنج پارێزگا بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
6 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ هەیە و ئاڤا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ئەنجامی کۆی گشتیی دەنگدانی تایبەت لە پێنج پارێزگا بڵاو دەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە سوودانییەوە لەبارەی کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت




