
یەکێک لەو کەسانەی کە تا دەنگی نەدا نەچوو تەرمی منداڵەکەی وەربگرێتەوە
ئاڤا نیوز
یەکێک لەو چیرۆکە جیاواز و سەرنجڕاکێشانەی لە دەنگدانی تایبەت ڕوویدا، چیرۆکی ئافرەتێکی ئاوارەی خەڵکی شنگال بوو کە لە کەمپی شاریا دەژی، ئەو بەرلەوەی بێت بۆ پرۆسەی دەنگدان هەواڵی ئەوەی پێدراوە کە منداڵەکەی کۆچی دوایی کردووە، بەڵام هەتا بەشداریی پرۆسەی دەنگدان نەکات نەچووە بەدەم رێوشوێنەکانی پرسە و وەرگرتنەوەی تەرمی منداڵەکەی.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەمڕۆ یەکشەممە لەکاتی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چەند ڕووداو و چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش ڕوویاندا کە لەماوەیەکی کەمدا بوونە جێی سەرنجی هاونیشتمانیان، بەشێکیان لە سۆشیاڵ میدیاکانی ئاڤا میدیا بڵاو کرانەوە و ملیۆنان بینەریان هەبوو.
- پێشمەرگەیەکی گەنج لە کەلار بە ورەیەکی بەرزەوە چووەتە بنکەیەکی دەنگدان، ئەو پێشمەرگەیە نەشتەرگەری بۆکراوە و دوو کەسی نزیکی دەستیان گرتووە، پیشمەرگەکە دەڵێت: من دەمەوێت بێم دەنگ بدەم، چونکە من کوردم، دەنگەکەم نافەوتێنم ئەگەر بشزانم ئەمرم. ان شااللە کورد سەردەکەوێت.
- یەکێکی دیکە لەو چیرۆکانەی کە دەنگدانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەبوو، ئەوەبوو لە دەنگدانی تایبەت پێشمەرگەیەکی یەکەی 80 باری تەندروستی تێکدەچێت و بە ئەمبووڵانس بردیان بۆ بنکەی دەنگدان تاوەکوو بەشداریی دەنگدانی تایبەت بکات.
- پێشمەرگەیەک لە زاخۆوە بەپێ چووەتە قەزای سێمێڵ و یەکەم کەس دەنگی داوە و لەلایەن فەرماندەکەیەوە ئاڵایەکی کوردستانی بە دیاری پێدرا
-پێشمەرگەیەکی دیکە لە کاتژمێر 05:30 دوێنێوە چووەتە بەردەم بنکەی دەنگدانەکەی و دەڵێت: "دەمەوێت یەکەم کەس بم دەنگ بدەم و دەنگ بەم لایەنەش دەدەم."
-زەید تەها، پەیامنێری ئاڤا نیوز، ئاشکرای کرد، ئافرەتێکی ئاوارەی خەڵکی شنگال کە لە کەمپی شاریا دەژی، بەرلەوەی بێت بۆ پرۆسەی دەنگدان هەواڵی ئەوەی پێدراوە کە منداڵەکەی کۆچی دوایی کردووە، بەڵام هەتا بەشداریی پرۆسەی دەنگدان نەکات نەچووە بەدەم ڕێوشوێنەکانی پرسە و وەرگرتنەوەی تەرمی منداڵەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- ژینگە
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاڤا: ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاڤا: ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران





