ئاڤا نوێترین ڕێژەی بەشداریكردن و سەرپێچییەكان لە دەنگدانی تایبەت بڵاو دەكاتەوە
- هەواڵ
- 9 تشرینی دووەم

دیمەنی دەنگدانی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە كۆتایی نزیكدەبێتەوە، بەپێی ئامارە فەرمییەكانی كۆمیسیۆنیش؛ ڕێژەی بەشداریكردن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە پارێزگاكانی دیكەی عێراق زیاترە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەكشەممە 9ـی 11ـی 2025، یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان و 26 هەزار و 538 ئاوارەی نێو كەمپەكان، بەشداریی لە دەنگدانی تایبەتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەکەن، بۆ ئەم مەبەستە؛ 809 بنکە و 4501 وێستگەی دەنگدان بۆ هێزە ئەمنییەکان و 27 بنکە و 97 وێستگەی دەنگدان بۆ ئاوارەکان ئامادەکراون.
زانیاریی پەیامنێر: پەیامنێری ئاڤا لە دهۆك وتی، پرۆسەی هەڵبژاردن لە كەمپی شاریا لە پارێزگای دهۆك بە باشی بەڕێوەدەچێت و تاكو ئێستا هیچ گرفتێك و پێشێلكارییەكی یاسایی ڕووینەداوە. ڕوونیشی كردەوە، بەر لە نیوەڕۆ ڕێژەی بەشداریكردن چالاك بوو، بەڵام لەدوای نیوەڕۆوە ڕێژەی بەشداریی سست بووە و بەپێی ئاماری فەرمی بنكەكانی نێو كەمپی ئاوارەكانی پارێزگای دهۆك، تاوەكو كاتژمێر 3:00ـی عەسر، ڕێژەی بەشداریكردن زیاتر لە 60% بووە.
زانیاریی زیاتر: پەیوەست بە دەنگدانی هێزە ئەمنییەكانیش؛ ڕێژەی بەشداریكردن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە پارێزگاكانی عێراق، بەرزترە، بەپێی ئاماری فەرمیی كۆمیسیۆن، تاوەكو كاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ؛ ڕێژەی بەشداریكردن لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان سەرووی 77% بووە، لە پارێزگاكانی عێراقیش 60% بووە. بەڵام بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا لە بنكەكانی دەنگدان؛ تاوەكو كاتژمێر 4:00ـی ئێوارە ڕێژەی بەشداریكردن لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە سەرووی 92%، بەجۆرێك لە هەولێر؛ ڕێژەی بەشداریكردن 96%ـە و لە سلێمانی 94%ـە و لە دهۆك 87%ـە.
ئاماری سەرپێچی و پێشێلكارییەكان:
بەپێی ڕاپۆرتی هاوپەیمانیی تۆڕەكانی چاودێریی هەڵبژاردنەكان، لە دەنگدانی تایبەت تاوەكو كاتژمێر 1:00ـی دوای نیوەڕۆ، هەزار و 841 سەرپێچی لە سەرانسەری بنكەكانی پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان تۆماركراون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: تۆڕی شەمس بۆ چاودێریی هەڵبژاردن دەڵێت لە هەرێمی كوردستان 452 سەرپێچی تۆماركراوە.
لە ڕاپۆرتەکەی هاوپەیمانیی تۆڕەكانی چاودێریی هەڵبژاردن، ئاماژە بە پێشێلکارییەکان دراوە كە پەیوەندییان بە پێشێلکردنی نهێنی دەنگدانەوە هەیە، یاخود چوونی دەنگدەران بەشێوەی گرووپ بۆ ناو بنكە و وێستگەكانی دەنگدان یاخود هێنانی مۆبایل بۆ ناو بنکەکانی دەنگدان. هاوکات ئاماژەی بە بەردەوامبوونی چالاکییەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان کردووە لە ڕۆژی دیاریکراوی بێدەنگی هەڵبژاردنەکاندا، لەگەڵ هەندێک نموونەی کڕینی دەنگەکان لە دەرەوەی ناوەندەکانی دەنگدان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- ژینگە
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە چەند ناوچەیەک پشووی فەرمی ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاڤا: ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
نووری مالیکی بەفەرمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کاندید کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وتەبێژی یەپەگە بۆ ئاڤا: ڕازین بە درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی مانگێک
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنی پشت هەڵگەڕانەوەی هۆزە عەرەبەکان لە هەسەدە ئاشكرا دەبێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای سووریا هێزێکی زۆری لە دەوروبەری حەسەکە کۆکردووەتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای فەرمی سووریا: لە زیندانی ئەقتان 126 ڕاگیراو ئازاد کران






