بە بەشداری عێراق؛ سعودیە میوانداریی کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-11

ئاڤا نیوز
سبەی یەکشەممە ڕیازی پایتەختی سعودیە میوانداریی کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی لەبارەی گۆڕانکارییە سیاسییەکانی سووریا دەکات و عێراقیش بەشداریی تێدا دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆبوونەوەکەی بەیانی بە درێژکراوەی کۆبوونەوەی 14ی مانگی ڕابردووی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا دادەنرێت کە لە عەقەبەی ئوردن بەڕێوەچوو و تیایدا نەخشەڕێگای داهاتووی سووریا تاوتوێکرا، لە کۆبوونەوەکەی بەیانیشدا سەرنج خستنەسەر هاوکارییە مرۆییەکان و هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر دیمەشق تاوتوێ دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاویکردەوە، سبەی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بەشداری لەو کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەدا دەکات کە لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوە لەبارەی سووریا لە ریازی پایتەختی سعودییە سازدەکرێت، هاوکات فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوە بە نوێنەرایەتی عێراق بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە لە کۆبوونەوەکەدا وڵاتانی کەنداو، عێراق، ئوردن، میسر، تورکیا، لوبنان، ئیدارەی نوێی سووریا، فەرەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەمریکا، بەریتانیا، نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەوروپا، ئەمینداری گشتیی وڵاتانی کەنداو، ئەمینداری گشتی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا بەشداری بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا






