ئایدن مەعرووف: حکومەتی عێراق نەفەسێکی دوژمنکارانەی بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەیە
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم
ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان
ئاڤا نیوز
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجوومەنی وەزیران، بە کۆبوونەوەیەکی مێژووی ناو دەبات و دەڵێت: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە یەکخستنی کورد تاوەکو ببنە یەک تیمی بەهێزی یەکگرتوو لە بەغدا.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لەبارەی مووچە و بودجە و مافە دەستووری و یاساییەکانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی کرد.
لێدوانی فەرمی: ئایدن مەعرووف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە کاتی بەشداریکردنی پڕۆگرامی نان و چای ئەمرۆی ئاڤا دا گوتی: لە ڕابردوودا حکومەتی عێراق بابەتی مووچەی تێکەڵاوی بابەتە سیاسییەکان کردبوو، ئەمەش کارێکی هەڵە و نادەستوورییە.
ئایدن مەعرووف دەشلێت: لە کۆبوونەوەی دوێنێ شەممەدا، کۆمەڵێک خاڵ و داواکاریی گرنگ گەڵاڵە کراوە و ئاڕاستەی بەغدا دەکرێن بۆ ئەوەی جێبەجێیان بکات، بەڵام ئەگەر جێبەجێ نەکران، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی دیکە بگرێتەبەر.
هاوکات وەزیری کاروباری پێکهاتەکان باسی لەوەشکرد، بەغدا نەفەسێکی دوژمنکارانەی بەرامبەر هەرێمی كوردستان و مووچەخۆرانی هەیە، کە ئەمە جێگای قبوڵکردن نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
تونێلێک کە عێراق بە سووریا دەبەستێتەوە ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: حەز دەکەم ببمە پاپای ڤاتیکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ماوەیەکە لە نیوەشەودا دزی لە ئاژەڵدارەکانی نزیک بەحرکە دەکرێت