
کەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای کوردستان، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
دەزگای هەواڵگریی عێراق هۆشداریی دەدات لە پلانێکی داعش بۆ هێرشکردنەسەر زیندانەکانی ژێردەسەڵاتی هەسەدە لە سووریا، جەختیش دەکاتەوە کە ئێستا بەغدا چاودێریی گرتووخانەکانی داعش لەو وڵاتە دەکات و داواش لە وڵاتان دەکات ئەندامە دەستگیرکراوەکانی ڕێکخراوەکە وەربگرنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ ڕووخانی دەسەڵات لە سووریا، عێراق و بەشێک لە وڵاتانی دیکە ناوچەکە مەترسی خۆیان لە چالاکبوونەوەی ڕێكخراوی داعش و گرووپە توندڕەوەکان ڕاگەیاند، بەوهۆیەشەوە ئاسایشی سنوورەکانیان زیاتر توندکردووە و لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی دیمەشقیش بۆ ڕەواندنەوەی مەترسییەکان هاتوونەتەسەر خەت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولکەریم عەبدفازڵ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی ڕاگەیاندووە، هیچ پاساوێک نەماوە بۆ هێشتنەوەی هەزاران چەکداری داعش بۆ ماوەی 10 ساڵ لە گرتووخانەکانی سووریا، کە ئەوانیش بریتین لە مەترسیدارترین "تیرۆریستەکانی جیهان" و داوا دەکەن حکومەتی وڵاتەکانیان وەریانبگرنەوە.
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری هۆشداریش دەدات کە داعش دەیەوێت هێرشبکاتەسەر زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات تا هەزاران ئەندامی لە گرتووخانەکان دەربهێنێت، جەختیش دەکاتەوە کە دەزگاکەیان ئامادەیی هەیە و لەکاتی هەڵاتنی ئەو چەکدارانەدا توانا و ڕێکاری چارەسەری هەواڵگریانەی خۆی بۆ مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا هەیە، ئێستاش بە هاوکاری هەواڵگریی وڵاتانی هاوپەیمان کار بۆ لەناوبردنی ئامانجەکانیان دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەردۆغان دوای پزیشکییان پەیوەندی بە پووتینەوە دەکات
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
حیزبی شیوعی کوردستان کۆنگرەی هەشتەمی لەشاری دهۆک دەبەستێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بانگەوازێک لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پشتیوانیی ئێران داوای خۆپیشاندان دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: ڕووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل سەرکەوتنە بۆ بەرەی مقاوەمە