نێچیرڤان بارزانی و دادوەر جاسم محەممەد عەبود، جەخت لە پابەندبوون بە دەستوورەوە دەکەن
- عێراق
- 2025-01-13

دادوەر جاسم محەممەد عەبود پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا بڕیارە سەردانی لایەنە سیاسییەکان بکات بەمەبەستی دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەک بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکان لە بەغداوە بێ دروستکردنی بەربەست.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کردوو و بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ئیدارەی بەڕێوەبردی دەوڵەت کرد، بڕیاریشە ئەمڕۆ کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگ لە چوارچێوەی سەردانەکیدا ئەنجام بدات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە پێگەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند: له كۆبوونهوهكهدا گرنگيی ڕۆڵی دادگای فیدراڵی لە چارەسەرکردنی پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ کرا، هەروەها جهخت له پابهندبوون به دەستووری عێراقهوه كرايهوه، وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق.
زانیاریی پەیامنێر: دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و فایەق زێدان، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق و دادوەر جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق کۆدەبێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: کاریگەرییەکانی دۆخی ناوچهكه و گرنگيی بەدوورگرتنی عێراق لە ئاڵۆزييهكان و جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی ئاسایش و سەقامگیريی وڵات، تهوهرێكى ديكهى كۆبوونهوهكهی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان





