نێچیرڤان بارزانی و سوودانی: پێویستە هەولێر و بەغدا ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن
- عێراق
- 2025-01-13

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و دەڵێن، گفتوگۆیان لەبارەی باشترین ڕێکار کردووە بۆ ئەوەی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرک و پابەندبوونە هاوبەشەکانیان بەگوێرەی دەستوور و یاسای بودجە جێبەجێ بکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیران لە بەغدا پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەشدا دۆخی وڵات و ناوچەکە و پێویستی پشتیووانی هەوڵەکانی حکومەتی فیدڕاڵ تاوتوێ کراوە بۆ ئەوەی بتوانێت خواستەکانی هاووڵاتییان لە سەرانسەری وڵاتدا بەدی بهێنێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەبەشێکی دیکەی دیدارەکەدا تاوتوێی دۆسیە خزمەتگوزارییەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندی هاووڵاتییان و باشترین ڕێگا بۆ ڕێکخستنی پابەندبوونە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم کراوە، لەسەر بنەماکانی دەستوور و ئەوەی لە یاسای بودجەدا پەسەندکراوە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیشیان لەگرنگی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لە نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان کردووەتەوە، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندی هەموو گەلی عێراق بەدی بهێنێت و ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری نیشتمانیش پتەوتر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان






