هادی عامری: بەزووترین کات کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 2025-01-14

ساتی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ڕایدەگەیێنێ، سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەشی داوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، هاوکات سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح دەشڵێت، "بەمنزیکانە کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکرێت".
وێنە گەورەکە: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆبوونەوە و هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی گفتوگۆ بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی کردەوە، دوای کۆبوونەوەکەش هادی عامری کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح ڕایگەیاند: "پرسی ناکۆکییەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران و ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی ئیدارەی دەوڵەت چارەسەر کرا، سەرۆکوەزیران بڕیاریدا بە دروستکردنی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم". عامری گوتیشی، "کێشە دروست دەبێت، بەڵام دڵنیاتان دەکەمەوە بەزووترین کات کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ههردوولا هاوڕا بوون لهسهر گرنگيى بەردەواميی هاوكاريى هاوبهش و هەماهەنگيی نێوان لایەنە عێراقییەکان بۆ دەستەبەرکردنی تهبايى و پتهوكردنى گيانى نیشتمانیی و تێپەڕاندنی ناکۆکییەکان بە شێوەیەک کە بەرژەوەنديی گەلی عێراق به ههموو پێكهاتهكانييهوه بپارێزێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






