وەزیری ئاوەدانکردنەوە: قۆناغی دووەمی ڕێگای دووکان - چوارقوڕنە ساڵی 2025 تەواو دەکرێت
- کوردستان
- 2025-01-17
ئاڤا نیوز
دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرۆژەی دووسایدی ڕێگەی دووکان - چوارقوڕنە دەڵێت، دەبوو پێش ساڵی 2014 تەواو بکرێت، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانرا تەواو بکرێت، دەشڵێت، "قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە ساڵی 2025 تەواو دەکرێت".
وێنە گەورەکە: خەڵکی گوندەکانی سنووری ناحیەی خەلەکان بەهۆی خراپی ڕێگەی هاتووچۆ و تەواونەکردنی پرۆژەی دووسایدی ڕێگەی دووکان - چوارقوڕنە بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ڕێگەیان بەڕووی ئۆتۆمبێل داخست، دواتر و دوای وەرگرتنی بەڵێن لە لایەنی پەیوەندیدارەوە ڕێگەکەیان کردەوە.
لێدوای فەرمی: لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ خۆپێشاندەرانی ناحیەی خەلەکان، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دەبوو پرۆژەی دووسایدی دووکان - چوارقوڕنە پێش ساڵی 2014 تەواوکرابایە کە ئەوکات هیچ گرفتێکی دارایی نەبوس، بەڵام تەواو نەکراوە. وەزیری ئاوەدانکرنەوەی گوتیشی، ساڵی پرۆژەکە 2019 دەستی پێکردۆتەوە بەڵام قەیرانی دارایی ڕێگربوە لەتەواوکردنی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبارەی وادەی تەواوکردنی پرۆژەکە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەپێی ئەو ڕێکەوتنەی کراوە دەبێت پرۆژەکە قۆناغی دووەمی تەواو بکرێت و بۆ قۆناغی سێیەمیش چاوەڕوانی بانکی نێودەوڵەتی دەکەن قەرزبدات بە عێراق لە بەشی هەرێمی کوردستان بەو قەرزە تەواوی بکەن، بەڵام ئەگەر ئەو ڕێگایەش نەبوو، هەوڵ دەدەن لەرێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە تەواوی بکەن.
زانیاریی زیاتر: درێژی ڕێگای نێوان دووکان - چوارقورنە 55 کلیۆمەترە و تێچووی هەرسێ قۆناغەکە 150 ملیار دینارە و قۆناغی یەکەم تەواو بووە، قۆناغی دووم سەدا 45 تەواوکراوە و پێویستی بە زیاتر لە 30 ملیار دینارە بۆ تەواوکردنی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 40 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
57 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە تەقینەوەیەکدا لە سەقز دوو کەس کوژران و کەسێکی دیکەش بریندار بوو
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەمیل بایک: برایەتی گەلان لە ڕۆژئاوای کوردستان شکستی نەهێناوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی: ئومێدی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم




