دوای چارەسەرکردنی یەکەیەکی بەرهەمهێنان کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی
- کوردستان
- 18 کانوونی دووەم

کارمەندێکی وەزارەتی کارەبا لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
بەهۆی کارکردن لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، دوێنێ هەینی پێدانی کارەبا بە هاونیشتمانیان کەمی کرد ئاڤا سۆراغی کردووە، ئێستا دۆخی پەستانی غاز ئاسایی بووەتەوە، بەڵام لە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای غازی هەولێر، یەکەیەک کێشەی بۆ دروستبووە.
وێنە گەورەکە: توانای هەرێمی کوردستان بۆ ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا حەوت هەزار مێگاواتە، بەڵام بەهۆی نەبوونی غازی پێویست تەنیا 3500 بۆ 4000 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێت.
لێدوانی فەرمی: ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەر لەوەی پەستانی غاز کەمبێتەوە، ڕۆژانە هەشت تا 10 کاتژمێر کارەبای نیشتمانی بە هاونیشتمانیان دەدرا، بەڵام بەهۆی ئەو گرفتەوە دوو تا سێ کاتژمێر کارەبا کەمی کرد.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە وێستگەی بەرمهێنانی کارەبای غازیی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، بەیانی ئەمڕۆ شەممە پەستانی غاز لە کۆرمۆرەوە گەڕایەوە دۆخی ئاسایی خۆی، بەڵام بەهۆی دروستبوونی کێشە لە یەکەیەکی بەرهەمهێنان هێشتا نەتوانراوە بەرهەمهێنانی کارەبا وەک ڕۆژانی ڕابردوو بێت.
ئەو سەرچاوەیە باس لەوەش دەکات، لە کۆی شەش یەکە ئێستا تەنیا پێنج یەکە کار دەکات، لە هەوڵی گەڕانەوەی ئەو یەکەیەن کە گرفتی بۆ دروست بووە، بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ ئەو یەکەیەش چاک دەبێتەوە و بەرهەمهێنانی کارەبا هیچ گرفتێکی نامێنێت.
زانیاریی زیاتر: لە دەستپێکی زستان لە شەو و ڕۆژێکدا تا نزیکەی هەشت کاتژمێر کارەبا بە هاونیشتمانیان دەدراوە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ئەو گرفتە، پێدانی کارەبا بۆ کەمتر لە دوو کاتژمێر دابەزیوە، بە چارەسەرکردنی ئەو گرفتە کارەبا دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی کەمبوونەوەی پەستانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە، 750 مێگاوات کارەبا کەمی کرد، وەزارەتی کارەبا وەک جێگرەوە لەماوەی زیاتر لەو 10 کاتژمێرەی کێشە دروست بوو، بڕی 250 مێگاوات كارەبایان لە هەردوو وێستگەی دووکان و دەربەندیخان زیاد كرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
پارتی بەفەرمی لە دهۆکەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
پارتی بەفەرمی لە دهۆکەوە بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی ڕووناکی دەگاتە زاخۆ و 82 هەزار هاوبەش لێی سوودمەند دەبن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارە بۆ دارە بەتەمەنەکانی کەرکووک دەدانرێت