
بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایدەگەیێنێ، ئاگربەستی غەززە جێبەجێ ناکرێت، ئەگەر حەماس لیستی ناوی بارمتەکان ڕادەست نەکات، حەماسیش دەڵێت، هۆکاری درەنگ ڕادەستکردنی لیستەکە "کێشەیەکی تەکنیکییە".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 15ـی 1ـی 2025، دوای 15 مانگ لە شەڕ و کوژرانی زیاتر لە 46 هەزار کەس، ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان بە نێوەندگیریی ئەمریکا و میسر و قەتەر لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ڕاگەیێنرا. بڕیار بوو ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 8:30 بە کاتی ناوخۆیی غەززە ڕێککەوتنەکە بچێتە جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئاگربەستی غەززە لە وادەی دیاریکراوی خۆی ناچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەگەر حەماس لیستی ناوی ئەو دیلە ئیسرائیلییانە ڕادەست نەکات کە بڕیارە ئازاد بکرێن.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: لە بەرامبەردا بزووتنەوەی حەماس ڕاگەیێنراوێکی لەبارەی هۆکاری ڕادەست نەکردنی لیستی ناوی دیلە ئیسرائیلییەکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لیستەکە ڕادەست نەکراوە".
لەلایەکی دیکە: ئەمڕۆ یەکشەممە سوپای ئیسرائیل سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست، ڕەفەحی لە باشووری کەرتی غەززە بۆردوومان کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ داوا دەکرێت ڕێگای کۆیە - تەقتەق خێرا تەواو بکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانی عەزم دەرچوونی کاندیدەکەی پارتی لە دیالە ڕاگەیاند
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی تیروپشک بۆ ناوی حەجخوازان دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر تایوان گرژییەکانی چین و ژاپۆن زیاتر دەبن
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مادورۆ بۆ ترەمپ: بەڵێ بۆ ئاشتی
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا فڕۆکەی ئێف-35 بە سعودیە دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمی ئەنجام دەدەین
- هەواڵ
- 14 تشرینی دووەم
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





