قووڵتر لە هەواڵ؛ جگە لە مووچە کێشەکانی دیکەی نێوان هەولێر و بەغدا چین؟
- کوردستان
- 2025-01-21
ئاڤا نیوز
جگە لە کێشەی مووچە، بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست، هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان و پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران، لەگەڵ هاوتاکردن و بڕینەوەی مووچە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، چەند کێشەیەکی تری نێوان هەولێر و بەغدان کە بارگرانییەکی زۆری خستۆتە سەر حکومەتی هەرێمی کوردستان.
وێنە گەورەکە: کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تا ئێستا بە هەڵپەسێردراوی ماونەتەوە، جگە لە دابینکردنی مووچە، چەند کێشەیەکی تریش بێ چارەسەر ماونەتەوە، بۆیە دوای کێشەکانی ساڵی ڕابردوو، بۆ ئەمساڵ هەولێر لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ گرەنتیکردنی مافەکانی لە بەغدا ، بە تایبەت ڕێککەوتنی نوێ لە بارەی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست بە هەمیشەیی بکات، بەڵام حکومەتی عێراق تاوەکو ئێستا پەسەندی نەکردووە، هاوکات هاوتا کردنی مووچەی خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران چەند داواکارییەکی تری حکومەتی هەرێمن لە بەغدا.
پێدراوە ڕاستەکان: حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردوو مووچەی خانەنشینانی مەدەنی لەگەڵ عێراق هاوتا کرد، بەهۆیەوە مووچەکەیان زیادی کرد، ئەمەش ئەرکی حکومەتی قورستر کرد و ناچار بوو مانگانە زیاتر لە 50 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بخاتە سەر مووچەی خانەنشینان، ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا دەکات بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی کە چەند ساڵێک پێش ئێستا دەرچووە، حکومەتی عێراق مووچەی سەرجەم خانەنشینان بە مەدەنی و سەربازییەوە لەگەڵ خانەنشینانی خۆی هاوتا بکات.
لە لایەکی دیکەوە: پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کە زیاتر لە 10 ساڵە لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە، یەکێکی ترە لە داواکارییە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ هاوتاکردن و بڕینەوەی مووچە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بە جۆرێک لە هەرێمی کوردستان مووچەی کەمئەندامان 100بۆ 150 هەزار دینارە، کەچی لە عێراق کەمترین مووچە 250 هەزار دینارە، زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستی نوێش چاوەڕێن لەلایەن حکومەتی عێراقەوە مووچەیان بۆ ببەسترێت. ئەمە وێڕای داواکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خەرجکردنی بودجەی بەکاربردن و وەبەرهێنان و شایستە داراییەکانی دیکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا كۆبوونەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە هەولێر کۆبوونەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە حەلەب شاندێکی ئیدارەی کۆبانێ و حکومەتی سووریا کۆدەبنەوە





