
ئاڤا دیجیتاڵ
كولتوورەكان كاریگەری گەورەیان لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە، حەوت كلتوری سەرەكی لە جیهاندا رۆڵێكی سەرەكی دەبینن لە ئاشنابوونی نەوە یەك لە دوای یەكەكان.
چیرۆكی سەرەكی: كولتوور و نەریتی زۆرێك لە وڵاتان لە سەرانسەری جیهاندا جیاوازییەكی زۆریان هەیە.
هۆكارە زانراوەكان: نەریتە جیاوازەكانمان بەشێكی ناوەكییە لە كولتوورە جیاوازەكانمان، ئەم كولتوورە ناوازانە زۆرجار بێ ئەوەی ئاگادار بین، پێناسەی ئێمە دەكەن بە كلتور و نەریتەكانمانەوە كەسانی بەرامبەر هەستمان پێدەكەن كە ئێمە كێین و سەر بە كوێین، ئەمە بەبێ گوێدانە ئەوەی كە ئێمە ئەو نەریتە كار پێدەكەین یاخود نا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەریت و كولتوور بە شێوەیەكی دانەبڕاو بەیەكەوە گرێدراون، هەردووكیان لە ماوەی نەوەی بێشوماردا گەشەیان كردووە، نەریتەكان زیاتر تایبەتن بە هەندێك كۆمەڵگا و بەزۆری لە بیروباوەڕ و بارودۆخی ناوخۆیی لەدایك دەبن، ئەمانە دەتوانن پەیوەندییان بە چەندین بوارە جیاوازەكانی ژیانی ڕۆژانەوە هەبێت.
نەریت لەسەر بنەمای خۆراك بەشێكی گرنگە لە ژیان بۆ نموونە لە بەریتانیا، شتێكی نەریتییە كە ژن و مێردێك كە هاوسەرگیری دەكەن، بەشی سەرەوەی كێكی هاوسەرگیریەكەیان بەستوو بكەن و دوای ساڵێك بیخۆن، لە یەكەم ساڵیادی هاوسەرگیرییەكەیاندا.
هەندێك نەریت زیاتر لە وڵاتێك دەگرێتەوە، نەریتە ئایینییەكان بە نموونە (هەرچەندە بێگومان زۆر نەریتی ئایینی هەن كە تایبەتن بە یەك كۆمەڵگا یان گەلێك)، هەروەها زۆرێك لە نەریتە ئایینییەكان پەیوەستن بە خواردنەوە.
باكگراوند: لە كاتی كۆمۆنۆی مەسیحیدا ، كاسۆلیكەكان وەیفرێك دەخۆن كە لە نانێكی بێ خومرە دروستكراوە، ئەوان پێیان وایە بەهۆی پرۆسەیەكی عیرفانییەوە كە بە گۆڕینی مادەكان ناسراوە، جەستەی عیسا مەسیح دەخۆن.
زۆرێك لە كولتوورەكان لە سەرانسەری جیهاندا نەریتیان هەیە كە پەیوەندییان بە جلوبەرگەوە هەیە، ئەو ڕەنگەی كە بووك لە ڕۆژی هاوسەرگیریدا لەبەری دەكات زۆرجار نەریتە و وا بیردەكرێتەوە كە بەختێكی باش دەهێنێت.
هەروەك چۆن هەندێك نەریت گەشە دەكەن، هەندێكی تریش بە تێپەڕبوونی ساڵان كەم دەبنەوە، بۆ نموونە ئوسترالیا پێشتر لە ڕۆژی لەدایكبوونی شاژن و لە ڕۆژی ئیمپراتۆریەتدا نمایشی یارییە ئاگرینەكانی گەورە دەكرد، بەڵام لەگەڵ قەدەغەكردنی فرۆشتنی یارییە ئاگرینەكان لە چەندین ویلایەتدا لە ماوەی هەشتاكانی سەدەی ڕابردوو، نەریتەكە بەدرێژایی ساڵان كاڵ بووەتەوە.
ساڵانە جارێك لە شارۆچكەی بونۆلی ڤالێنسیا، ئیسپانییەكان كۆدەبنەوە بۆ ئەوەی تەماتە بەسەر یەكتردا فڕێ بدەن، گەورەترین شەڕی تەماتە لە جیهاندا، لا تۆماتینای ئێستا بەشداربووانی لە سەرانسەری جیهانەوە بۆ خۆی ڕادەكێشێت.
ئەگەر حەزت لە فڕێدانی تەماتە نییە، ئەی نێوانت چۆنە لەگەڵ پرتەقاڵ؟ ساڵانە لە كاتی كارنیڤاڵ دی ئیڤریادا، دانیشتوانی شاری ئیڤریای ئیتاڵیا كۆدەبنەوە و پرتەقاڵ بەسەر یەكتردا فڕێ دەدەن، ئەو نەریتە بۆ یادی شەڕێكی نێوان خەڵكی شار و ستەمكارێكی دەسەڵاتدارە، كە پرتەقاڵەكان وەك بەشێك لە شەڕی ئازادی فڕێدەدرێن.
با باسی خواردن بكەین، ئایا دەزانی لە بۆلیڤیا نەریتە كە لە شەوی سەری ساڵدا پارە بكوڵێنرێت بۆ شیرینی شیرین و كێك؟ ئەوە نەریتێكە كە نانەواخانەكان لە سەرانسەری وڵاتدا بەشداری تێدا دەكەن، ئەوانەی سكەیەك لە كێكەكەیاندا دەدۆزنەوە، دەتوانن چاوەڕوانی بەختێكی باشی زۆر بن لە ساڵی نوێدا.
ئەمانە ئەو كلتورە جیاوازانە بوون كە لەنێو مرۆڤایەتیدا زۆر باون و گرنگییان پێدەدرێت، كە لە سەرجەم كۆمەڵگە جیاوازەكاندا بوونیان هەیە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی کۆڵۆمبیاوە دەستپێشخەرییەک بۆ خەڵکی غەززە ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
عومرەکارێکی کورد لە سعوودیە کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی هەولێر کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنێکی کورد لە بەدلیس ساڵانە چوار تۆن هەنگوین بەرهەم دەهێنێت
52 خولەک لەمەوپێش
لە مێردین حەوشەیەکی مێژوویی 1500 ساڵە دەدۆزرێتەوە
53 خولەک لەمەوپێش
ژنێک لە ئەرزەڕۆم هەر 45 ڕۆژ جارێک 75 تۆن قارچک بەرهەم دەهێنێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
10 کاتژمێر لەمەوپێش
له ڕۆژههڵاتی كوردستان شوێنهوارێكی نوێ دەدۆزرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 53 خولەک لەمەوپێش
لە مێردین حەوشەیەکی مێژوویی 1500 ساڵە دەدۆزرێتەوە
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بانە دوو گەنجی کورد هەوڵ بۆ پاراستنی ئەسپی کوردی دەدەن
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
له ڕۆژههڵاتی كوردستان شوێنهوارێكی نوێ دەدۆزرێتەوە
- کولتوور
- 13 تشرینی یەکەم
بیژەن کامکار واز لە گۆرانیگوتن دەهێنێت
- کولتوور
- 13 تشرینی یەکەم
شەش شوێنەواری مێژوویی ئامێدی نۆژەن دەكرێنەوە