
ژمارەیەک عومرەکاری کورد
ئاڤا نیوز
نرخی عومرە لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەرز دەبێتەوە و 50 بۆ 75 دۆلاری بۆ هەر تاکێک دێتە سەر، هۆکارەکەشی دەگەڕێنرێتەوە بۆ "زۆربوونی خواستی عومرەکاران".
وێنە گەورەکە: کۆمپانیاکانی تایبەت بە حەج و عومرە لە هەرێمی کوردستان بە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانی گەشت بە عومرەکاران دەکەن، ئێستا تێچووی گەشتی وشکانی بۆ هەر تاکێک 400 بۆ 450 دۆلارە و ڕێگەی ئاسمانی 850 بۆ 950 دۆلارە.
لێدوانی فەرمی: نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە ئاڤای گوت، "لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، خواستی موسڵمانان لەسەر عومرە زیاد دەبێت، بەمەش نرخی هۆتێل و گەشتکردن بەرز دەبێتەوە، بۆیە بڕێک پارە دێتە سەر ئەو بڕەی ئێستا تێچووی گەشتەکەیە.
ئەمەش بزانە: نرخی عومرەکردن بەگوێرەی خزمەتگوزارییەکان جیاوازە و وەزارەتی ئەوقاف لەگەڵ کۆمپانیاکان کار لەسەر هێشتنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان بەبەرزی دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





