ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: داعش توانای ئەنجامدانی هێرشی نەماوە
- عێراق
- 30 کانوونی دووەم

دیمەنی کۆبوونەوەی فەریق روکن قەیس محەممەداوی لەگەڵ فەرماندە سەربازییەکان
ئاڤا نیوز
جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق دەڵێت، داعش زەبری توندی بەرکەوتووە و ئەو ڕێكخراوە ئێستا توانای ئەنجامدانی هێرش، ڕووبەڕووبوونەوە و کۆنتڕۆڵکردنی خاکی نەماوە.
وێنە گەورەکە: هەرچەندە لە ساڵی 2017ـەوە داعش وەکو ڕێکخراوێک کە خاکی لەژێر دەستدابێت، کۆتاییهاتنی ڕاگەیێنراوە، بەڵام شانە نوستووەکانی ڕێکخراوەکە ماون و هەندێکجار هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتیانی عێراق بەئامانج دەگرن.
لێدوانی فەرمی: فەریق روکن قەیس محەممەداوی، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەشێک لە فەرماندە سەربازییەکان لە بەغدا، ئاماژەی بەوەكرد، هەوڵە هەواڵگرییەکان و ئۆپەراسیۆنەکان کاریگەری خۆیان هەبووە و وایکردووە داعش توانای هێرشکردن، کۆنتڕۆڵی خاک و ئەنجامدانی هێرش بۆ خۆ سەلماندنی نەمێنێت.
بەوتەی ئەو فەرماندە سەربازییە، توانای هێزە ئەمنییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش بەشێوەیەکی پیشەیی کاردەکەن، محەممەداوی داواشیکردووە لەبواری ئەمنیدا چاوپۆشیکردن و ڕۆتین نەهێڵرێت و دەبێت کارە سەربازیی و ئەمنییەکان بەشێوازێکی ڕێکخراو و لەکاتی دیاریکراودا ئەنجام بدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەشق ئاگربەست لە ڕۆژئاوا پێشێل دەکات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یەپەگە: سەرکەوتنی کۆبانی شۆڕشی ئیرادە و خۆڕاگریی بوو
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق خشتەی مووچەی زانکۆکانی دەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
