
لۆگۆی کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)
ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کورستان 'ئەپیکور' بەیاننامەیەکی سەبارەت بە پەسەندکردنی هەمواری بودجەی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێشوازی لە پەسەندکردنی هەمواری یاساکە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی دووشەممە، 03-02-2025، مایڵز کاگینز، گوتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) ڕایگەیاند: پێشوازی لە هەمواری یاسای بودجە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەکەن و سەرنجیان لەسەر گەیشتن بەرێککەوتن دەبێت بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریی عێراق - تورکیاوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنێ یەکشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵەکانی 2023-2024-2025 کۆبووەوە و هەمواری یاساکە پەسەندکرا.
بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوە دەرگا لەبەردەم هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە واڵا دەکات و چەندین کێشەی دارایی و ئابووری نێوان هەرێـمی کوردستان و عێراق چارەسەر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





