
هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەھلییەکانی هەر سێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بۆ مانگی شوبات دیاریکرا و بەراورد بە مانگی یەک، نرخەکەی دابەزیوە.
لێدوانە فەرمییەکان: قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەكانی پارێزگای هەولێر: "ئەو شوێنانەی کە بە خشتەی ڕۆژانە کارەبایان پێدراوە، نرخی هەر ئەمپیرێک لە 12 هەزار دینار و ئەوانەشی بە بەردەوامی کارەبایان پێدراوە لە 17 هەزار و 500 دینارەوە دەستپێدەکات".
عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای سلێمانی: "نرخی هەر ئەمپێرێک بۆ مانگی شوبات بۆ شوێنە بازرگانییەکان لە 15 هەزار دینار بۆ 16 هەزار دینار دەبێت، بەڵام مانگی یەک 17 بۆ 19 هەزار دینار بوو".
ژمارەکان وادەڵێن:
لە هەولێر: مانگی یەک نرخی هەر ئەمپێرێک 16 هەزار و 500 دینار بوو، مانگی شوبات كەمترینی 12 هەزار دینار و زۆرترینیشی 17 هەزار و 500 دینار دەبێت.
لە سلێمانی: مانگی یەک نرخی ئەمپێرێک 14 هەزار دینار بووە، بۆ مانگی شوبات نرخی هەر ئەمپێرێک لە 12 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.
لە دهۆک: مانگی یەک نرخی هەر ئەمپێرێک لە هەشت هەزار و 500 بۆ 19 هەزار و 750 دینار بووە، بەڵام بۆ مانگی شوبات لە حەوت هەزار و 500 بۆ 18 هەزار و 250 دینار دەبێت.
زانیاریی زیاتر: مانگی شوبات موەلیدە ئەهلییەکانی هەر سێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی 400 کاتژمێر کاریانکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە
- کوردستان
- 35 خولەک لەمەوپێش
80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت





