ئاڤا فێڵێکی مۆڵ و شوێنە بازرگانییەکان لەبارەی ڕێکلامەکانی داشکاندن ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 5 شوبات
ئاڤا نیوز
لە بەشێک مۆڵ و شوێنە بازرگانییەکانی هەولێر ڕێکلام و پۆستەری داشکاندنی ناڕاست هەڵدەواسرێن بۆ ڕاکێشانی کڕیار، ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ نرخ و کواڵێتی کاڵاکانیان دەکات و دەردەکەوێت بەشێکیان تەنیا بۆ ڕاکێشانی کڕیار ئەم کارە دەکەن کە ئەمەش پێچەوانەی ڕێنماییەکانە و بەڕێوەبەرایەتی چاودێریی بازرگانیش هۆشداری لەوبارەیەوە دەدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەو مۆڵانە وەک ئەوەی فرۆشیارەکان بانگەشەی بۆ دەکەن ئەگەر کاڵایەک بکڕی دانەیەکی دیکە بە دیاری وەردەگریت، بەڵام ئەو نرخەی کە دیاریکراوە دوو هێندەی نرخە ڕاستەقینەکەیەتی، واتا بە پێدانی کاڵای دووەمیش بە دیاری هەر مۆڵەکە قازانج دەکات و لە جیاتی یەک کاڵا دوو دانە دەفرۆشن.
لێدوانی تایبەت: ئاری خاوەن مۆڵێکە و بانگەشەی ٪70 داشکاندن بۆ کاڵاکانی دەکات و دەڵێت، ئەوانەی بە ساختە و ناڕاست پۆستەر هەڵدەواسن متمانەیان لای کڕیار نەهێشتووە و بەشێکیان ڕاست ناکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕێنماییەکانی چاودێریی بازرگانی هەر شوێنێک بانگەشەی داشکاندن بکات دەبێت وادەی داشکاندنەکە دیاری بکەن و پێش وەختە ڕەزامەندی وەربگرن، بەهیچ شێوەیەکیش بەکارهێنانی دروشمی "دایدەخەین" یاخود "بە زەرەرەوە کاڵاکانمان دەفرۆشین" و چەندەها دروشمی دیکە قەدەغەیە و نابێت بەکاربهێنرێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق؛ زەنگی چوونەژوورە بۆ پەرلەمانتاران لێدرا
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەوروپای وەک گرووپی "تیرۆرست"ـی ناساند
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەڕۆكی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆك بارزانی و ئەحمەد شەرع
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات




