ئاڤا نیوز
زیاتر لە ساڵێکە پێشمەرگەکانی لیوای 20 لە هەرێمی کوردستان چوونەتە ڕاهێنان، بەڵام بەشێکیان ماونەتەوە و سەرەڕای جێبەجێکردنی سەرجەم ڕێکارەکان، هێشتا نە مووچەیان وەرگرتووە نە دەستبەکاربوونیان بۆ کراوە، ئێستاش چاوەڕێی دەستبەکاربوون دەکەن.
وێنە گەورەکە: ئەو پێشمەرگانە مانگی 9ی 2023 لە وەزارەتی پێشمەرگە چاوپێکەوتنیان کرد، سێ هەزار و 777 کەس لە 02-12-2023 چوونە ڕاهێنان و 430 کەس ماونەتەوە، دواتر و 15ـی 07 ـی 2024 وەزارەتی پێشمەرگە چەند ناوێکی دیکەی بڵاوکردەوە، کە ئەو 430 کەسە بوون، دواتر چوونەتە دیالە و چاوپێکەوتنیان کرد و بایۆمەتریشیان تەواو کردووە، تەنانەت لە دەنگدانی تایبەت بەشدارییان کردووە و دەنگیان داوە، بەڵام نە مووچەیان بۆ بەستراوە نە ڕاهێنانیان پێکراوە.
لێدوانی فەرمی: ئاڤا لەبارەی کێشەی ئەو پێشمەرگانە قسەی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە کردووە، لە وەڵامی پرسیاری ئاڤا، وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "کەیسەکەیان ڕەوانەی وەزارەتی بەرگری عێراق کراوە و لەوێ وەستاوە".
زانیاریی زیاتر: مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی له پهرلهمانی عێراق نووسراوێکی بۆ وەزیری بەرگریی عێراق کردووە و داوای تێهەڵچووونەوە بە کەیسی ئەو پێشمەرگانە دەکات کە بەبێ هۆکار تا ئێستا دەستیان بە ڕاهێنان نەکردووە و مووچەکانیان نەبەستراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا






