
مانگرتن، مانشکاندن، خۆپێشاندان، هاوارکردن و داوای ماف هەمووی ئاساییە و دەکرێت یەکێک لەگەڵی بێ و یەکێک پێی باش نەبێ، ئەمانە هەموی ئاساییە بەڵام ئەوەی هیچ مانایەکی نییە و ئەوەی کەس قسەی تێدا ناکات، تەنانەت بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەش، ئەم دەوام نەکردنەی مامۆستایانی پۆلەکانی 10 و 11 و پۆلە بنەڕەتییەکانە لە هەندێک لە قوتابخانەکانی سلێمانی. جا ئێمە ئەمە ناو نانێین بایکۆت، ئەوە ناونیشانێکی دروست نییە بۆ ئەو حاڵەتە. دەبێت وردبین لە هەڵبژاردنی زاراوەکاندا بە تایبەت بۆ میدیا، دوو قوتابخانە هەیە و سیان نییە، پۆلی 12 و 9 و ئیدارەکان دەوام ئەکەن ئەوانی تر لە ماڵەوەن، قوتابخانە تایبەتەکان دەوام دەکەن و فەرمانبەرانی پەروەردە رۆژ نارۆژێ دەوام دەکەن. ئەمە جگە لە هەموو فەرمانگەکانی دیکەی سلێمانی. ئیدی کەوابێ دەوامنەکردنی چەند پۆلێک لە چەند قوتابخانەیەکدا مانای چییە؟ جگە لە نابەرپرسیارێتی و نەبوونی لێ پرسینەوە
ئەوەی زانراوە بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانیش خۆی لەم حاڵەتە بێدەنگ کردووە هەر وەک بڵێی سیاسەت دەکات! لەگەڵ هەزاران خێزان کە ناتوانن منداڵەکانیان بخەنەبەر خوێندنی تایبەت دەپرسین ئیدی لە دوای شکاندنی مانگرتنەکە ئیدی کاتی ئەوە نەهاتووە بیرێک لەم حاڵەتەش بکرێتەوە و منداڵان و گەنجانی سلێمانیش لەو قوتابخانە و پۆلانە دڵشاد بکرێنەوە بە خوێندن؟ ئەم نابەرپرسیارێتییە بەس نییە؟ هەزاران قوتابی لە ماڵ و چایخانەو کۆڵانەکاندا بێبەشکراون لە خوێندن، بێگومان ئەمە جگە لە کێشەی زانستیی کێشە کۆمەڵایەتی و پەروەردەییەکانیش زیاتر دەکات، جگە لە کێشەی دەروونی و بێ تاقەتی و سارد بوونەوە لە خوێندن لای قوتابی و مامۆستا. بەپێی زانیارییەکان بە دەیان خێزان ناچار بوون منداڵەکانیان لە خوێندنی حکومییەوە ببەنە خوێندنی تایبەت. تەنانەت قسە هەیە کە هێشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە، قوتابخانە ئەهلییەکان داوایانکردووە فشار لە مامۆستای قوتابخانەی حکومی نەکرێت بۆ دەوام و وتویانە لای ئێمە ئەو بۆشاییە پڕ دەکرێتەوە! دیارە ئەمە یانی چی.
هەموو کەس دەزانێ هەنگاوی باشنراوە لە چارەسەری کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا بۆ ساڵی رابردووش لە کۆی 12 مووچە توانرا 11 مووچە دابینبکرێت. راستە ئەمانە بە تەواوی و لە سەداسەد لە ئاست خواستەکانی حکومەت و فەرمانبەرانیشدا نین و چ حکومەت و چ فەرمانبەر شایستەی دیکەیان ماوە لای بەغدا، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە چەند مامۆستایەک مافی ئەوەیان هەبێت دەوام نەکەن و قوتابی لە خوێندن بێ بەشکەن، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش هیچ بەدواداچوونێک نەکەن ئەمەش تەنها لە سلێمانی و لە چەند قوتابخانە و چەند پۆلێک! لێرەدا ئەوەی قوربانییە تەنها منداڵ و گەنجی ئەو قوتابخانانەن.
بە قەولی کچەکەی کەژاڵ «منداڵی خەڵک گوناهی چیە؟!» لێرەوە داوا لە بەرێوەبەرایەتی گشتیی سلێمانی دەکەین ئەم پرسە بەجدی وەربگرێت و ئەمەش داوای هەزاران خێزانە کە خۆیان ناتوانن راشکاوانە قسە بکەن.
نوێترین بیروڕا
شەوی سووری كریپتۆ: چۆن ترەمپ بازاڕی بیتکۆین و دراوە ئەلیكترۆنییەكانی هەژاند؟
11 تشرینی یەکەم
ڕۆژی جیهانیی دەرووندروستی: قەیرانە نێوخۆییەکان مەترسین لەسەر دەروونمان، چۆن؟
10 تشرینی یەکەم
لابردنی سفرەکان لەسەر دراو: چارەسەرێکی ڕیشەیی یان کات کوشتنێکی ژمێرەیی؟
10 تشرینی یەکەم
مەسرور بارزانی، هێزێک بۆ گۆڕینی قەیران بە بونیادی ستراتیژی
9 تشرینی یەکەم
لە هەردوو ستادیۆمی ئامەد و وانەوە؛ جاڕدانی مانیفێستی کوردبوون
7 تشرینی یەکەم
دۆخی عێراق و هەڵبژاردنەکان و دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێ
1 تشرینی یەکەم
هاوپەیمانێتیی کۆمەڵەی ئاسایشی هەرێمی؛ سعوودیە – پاکستان
1 تشرینی یەکەم
شیكردنەوەی فراوانی ڕێككەوتنی نەوتی هەولێر و بەغداد (ئەیلوولی 2025)
28 ئەیلوول
کارتی زێڕینی ترەمپ: ستراتیژییەکی نوێ بۆ ڕاکێشانی سەرمایە
27 ئەیلوول
25/9 - ڕۆژی سەربەخۆیی کوردستان
25 ئەیلوول