كۆمپانیاكانی دلیڤەری پابەند دەكرێن بەرپرسیاریێتی سەرپێچیی ماتۆڕسوارەكانیان هەڵبگرن
- کوردستان
- 14 شوبات

ماتۆڕێکی دلیڤەری لە کاتی گواستنەوەی خواردن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆ ئاگاداری کۆمپانیاکانی دلیڤەری دەکاتەوە، بەرپرسیاریێتی ئەو ماتۆرسوارانە هەڵبگرن كە خواردن بۆ هاووڵاتیان دەگوازنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی سەبارەت بە کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن و کارکردنی ماتۆڕسوارەکان دەرکرد، لەوانەش:
یەكەم: پێویستە ماتۆرسوارانی گەیاندنی خواردن، ماتۆرەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر تۆمار بکەن و مۆڵەتی ماتۆرسواری دەربهێنن، هاوکات هەر ماتۆرسوارێک مەرجی سەلامەتی نەبێت، نابێت کۆمپانیا دەرفەتی کاری پێبداتم بە پێچەوانەوە کۆمپانیا بەرپرسیار دەبێت، سەرپێچی سزا داراییەکانی ماتۆری نەناسراویش دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیا.
دووەم: ئەو ماتۆرانەی لە ماوەی ڕابردوو بێ تابلۆ و تۆمارکردن لەلای كۆمپانیاكانی دلیڤەری کاریان کردووە و سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆیان کردووە و سزای داراییان هاتۆتە سەر، بە ناسینەوەی لۆگۆی تایبەت بە کۆمپانیاکان، بەرپرسیاریێتی کەمتەرخەمی دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیاکان. دەكرێت كۆمپانیاكان بەشێوەی قیست سزای دارایی سەرپێچییەكانی ماتۆرسوارەكانیان بدەن لەماوەیەک كە درێژتر نەبێت لە 31-12- 2025، سوودمەندیش دەبن لە بڕیاری ڕێژەی داشكاندنی پێبژاردنەكان كە لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ دەرچووە، بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو ڕێکكەوتە واتە لە ساڵی نوێی 2026، کۆمپانیاتان ڕووبەووی لێپرسینەوەی یاسایی و ڕاگرتنی کارەکان دەکرێت.
سێیەم: كۆمپانیاكانتان پێویستە پابەند بن بە ڕەخساندنی دەرفەتی كار بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان و پێشینەیی بدرێت بە هاووڵاتیان بە گوێرەی بڕیاری ژمارە 172ـی ئەنجوومەنی وەزیران، هەر بیانییەك لەلاتان كاری گەیاندنی خواردن بكات پێویستە نشینگەی (بەسەرنەچوو) هەرێمی كوردستانی هەبێت و مۆڵەتی ماتۆرسواری هەبێت، هەروەها پێویستە ئەوانەی خواردن دەگوزانەوە بۆ ماڵان لەلایەنی ئەمنی و پاشخانی تاوان بەڵگەنامەی بێتاوانی پێشكەشتان بكەن و لەناو دۆسیەیان پارێزراو بێت، بەپێچەوانەوە كۆمپانیا بەرپرسیاریێتیی یاسایی هەڵدەگرێت.
چوارەم: بۆ ڕەچاوكردنی میزاجی گشتی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردن لە ژینگە، پێویستە هەوڵ بدرێت بۆ گەیاندنی خواردنی دلیڤەری بۆ گەڕەكەكانی ناوشار، ماتۆڕی كارەبایی و بێ دەنگ بەكاربهێندرێت و بەگشتیش ماتۆڕەكان پێویستە لەڕووی دەنگەوە بێزاركەر نەبێ.
پێنجەم: بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان، پێویستە ماتۆڕسكیلەكان پابەندبن بە لەسەركردنی كڵاو و پۆشینی جلوبەرگی تایبەت، لەبەر بارودۆخی ئەمنی، هەر كۆمپانیایەك پێویستە جلوبەرگی تایبەت بەخۆی هەبێت و تەنیا ئەو ماتۆرسكیلانەی كار لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە دەكەن دەستیان بگاتە كڕینی ئەو جلوبەرگە و باجی تایبەت بەخۆیان لە یەخەیان بدەن كە ناوی سیانی و كۆدی كاركردنی كۆمپانیای تیا نووسرابێت، هەروەها دەبێت ماتۆرسكیلان پابەندی یاسا و ڕێساكانی لێخوڕینی سەلامەتی و ڕێگاوبان بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانە لە بانکی بازرگانی عێراقی
- کولتوور
- 11 خولەک لەمەوپێش
بەبەشداری دەیان هەزار کەس فێستیڤاڵی باڵەکایەتی بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
29 نیسان
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندێکی هەکاری دوای ساڵانێک دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران باسی چی دەکات؟
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو فەرمانبەرانەی کۆچی دواییان کردووە چۆن زەوییان پێدەدرێت؟
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتووانی خورماڵ بەهۆی یەکلانەبوونەوەی قایمقام تووڕە و نیگەرانن