کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات

شەیری بکە لە:
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات

تەرمی شەهید ئەحمەد عومەر لەکاتی گەڕانەوەی بۆ شاری کەرکووک

ئاڤا نیوز

تەرمی شەهید ئەحمەد هێمن عومەر، ئەو گەنجە کەرکووکییەی کە خۆبەخشانە بۆ بەرگریی لە ڕۆژئاوا چووبووە حەسەکە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتەوە زێدەکەی خۆی و لەناو ئاپۆڕای جەماوەرییدا بە خاک سپێردرا.

چیرۆکی سەرەکی: دوای بڕینی سەدان کیلۆمەتر و بەرگریکردن لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان، تەرمی شەهید (ئەحمەد هێمن عومەر) گەنجە کەرکووکییەکە گەیشتەوە زێدی خۆی؛ سەرەڕای ڕێگرییەکانی بازگەی شارەکەی، بەڵام هاووڵاتییان بە شکۆوە و بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازییان لە تەرمی شەهید ئەحمەد کرد بۆ ناو کەرکووک.

زانیاریی زیاتر: هەزاران هاونیشتمانیی لە گەڕەکی ڕەحیماوە کۆبوونەوە تاوەکو دوایین ماڵئاوایی لەم گەنجە 23 ساڵە بکەن کە هێشتا ژیانی هاوسەریی پێکنەهێنابوو. پێش گەیشتنەوەشی بۆ کەرکووک، لە شارەکانی قامیشلۆ، دهۆک و هەولێر بە مەراسیمی جەماوەریی یەکجار گەورە بەڕێکرا. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەحمەد پێش ئەوەی بەرەو ڕۆژئاوا بەڕێ بکەوێت، پەیامی ئەوەی دابوو کە تەنها وەک شەهید دەگەڕێتەوە، و دواجار لە کاتی بەرگریکردن لە حەسەکە، لەرێگەی "درۆنێکی خۆکوژ"ەوە کرایە ئامانج و شەهید بوو.

باکگراوند: لە دوای پەرەسەندنی هێرشەکانی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە سەرەتای ساڵی 2026، دەیان گەنج لە هەرێمی کوردستان و تاراوگە بەدەم بانگەوازی چەک هەڵگرتنی گشتییەوە هاتن بۆ پارێزگاری لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان. ئەحمەد هێمن یەکێک بوو لە یەکەمین ئەو گەنجانەی گەیشتە سەنگەرەکانی بەرگریی و دواتر شەهیدبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ