ئەمریکا گرێبەستێکی چەند ملیار دۆلاری لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی کۆبوونەوەی سەرۆکانی ئەمریکا و ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڕەزامەندیی لەسەر فرۆشتنی پاکێجێکی نوێی چەک بە ئیسرائیل دەربڕی؛ ئەمەش لەژێر ڕۆشنایی زیادبوونی مەترسییەکانی هێرشکردنە سەر ئێران و ئاڵۆزبوونی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دێت.
لێدوانی فەرمی: لەبارەی ئەم بڕیارەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت: ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی ئیسرائیلەوە، بۆ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکاش زۆر گرنگە هاوکاریی ئیسرائیل بکات بۆ پەرەپێدان و پاراستنی توانایەکی بەهێزی بەرگریکردن لە خۆی؛ بۆ ئەم مەبەستەش بە بەهای 6.67 ملیار دۆلار چەک بە ئیسرائیل دەفرۆشرێت.
٠ وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کرد، 30 هێلیکۆپتەری هێرشبەری ئەپاچی بە بڕی 3.8 ملیار دۆلار بۆ ئیسرائیل دابین دەکرێن.
زانیاریی زیاتر: لە چوارچێوەی ئەم مامەڵانەدا، ئەمریکا ڕەزامەندیی لەسەر فرۆشتنی مووشەکی پاتریۆت بە سعوودیە بە بڕی نۆ ملیار دۆلار دەربڕیوە.
ئەمەش بزانە: ئەمریکا ساڵانە بە بەهای ملیارەها دۆلار پێداویستیی سەربازی بۆ ئیسرائیل دەنێرێت، کە بەشێکی زۆری وەک هاوکارییە نەک فرۆشتن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 15 ملیار دۆلار چەک بە سعوودیە و ئیسرائیل دەفرۆشێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
ڕێككەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق ڕۆژی دووشەممە دەچێتە باری جێبەجێكردنەوە
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 15 ملیار دۆلار چەک بە سعوودیە و ئیسرائیل دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بەرەو کۆتایی دەچێت






