عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن

شەیری بکە لە:
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

ئاڤا نیوز

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، پەیامێکی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و واشنتن کرد و دەڵێت، تاران بەدوای چەکی ئەتۆمیدا ناگەڕێت و دەرگای بۆ ڕێککەوتنێکی "دادپەروەرانە" واڵایە.

بۆچی گرنگە: ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گوشارەکانی چڕکردوونەتەوە بۆ ناچارکردنی تاران بە ڕێککەوتنێکی نوێ، هاوکات هۆشداری دەداتە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کە "کات بەرەو تەواوبوون دەچێت."

لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند، "ئێران هەرگیز بەدوای چەکی ئەتۆمیدا نەبووە و ئامادەیە ڕێککەوتنێکی ئەتۆمی دادپەروەرانە ئەنجام بدات کە لەگەڵ بەرژەوەندییە ڕەواکانی گەلەکەماندا بگونجێت و لە چوارچێوەی 'بێ چەکی ئەتۆمی' گەرەنتیکردنی هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێرانیش لەخۆدەگرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوێنی هەینی عێراقچی لە تورکیا بوو، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا و هاکان فیدان هاوتا تورکیەکەی کۆبووەیەوە. ئێستا ئەنقەرە هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ نێوەندگیریی لەنێوان تاران و واشنتن بە مەبەستی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوانیان.

ئەوەی چاوەڕوان دەکرێت: هەفتەکانی داهاتوو بۆ دیاریکردنی چارەنووسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران یەکلاکەرەوە دەبن؛ یان دەستپێکردنی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بە نێوەندگیریی تورکیا، یان توندتربوونی سزاکانی ئەمریکا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ