خاوەنی ئارایشتگایەكی خانمان لە ئیسپانیا بە تۆمەتی ناردنی پارە بۆ حەماس دەستگیر دەكرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لە ئارایشتگاکانی خانمان لە ئیسپانیا
ئاڤا نیوز
پۆلیسی ئیسپانیا هاوڵاتییەکی چینی تەمەن 38 ساڵیان دەستگیر کرد کە خاوەنی ئارایشتگایەكی خانمانە لە نزیک شاری بارسێلۆنا و تۆمەتبارە بە ناردنی بڕی 600 هەزار یۆرۆ (نزیکەی 715 هەزار دۆلار) لە ڕێگەی دراوی دیجیتاڵییەوە بۆ بزووتنەوەی حەماس.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان، گومانلێکراوەکە لانیکەم 31 جار پارەی لە ڕێگەی جزدانە ئەلیکترۆنییەوە گواستووەتەوە بۆ چەند لایەنێک کە پەیوەندییان بە قەوارەیەکی سەر بە حەماسەوە هەبووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پۆلیس بە ماڵپەڕەكەی ڕایگەیاندووە: چەندین هەژماری بانکیی دیکەیان بلۆک کردووە، کە کۆی گشتی بەهای داراییە دەستبەسەرداگیراوەکان و هەژمارە بەستووەکان دەگاتە زیاتر لە 370 هەزار یۆرۆ.
ئەمەش بزانە: ئەم لێکۆڵینەوەیە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە، لە کاتی لێکۆڵینەوەیەکدا سەبارەت بە ساختەکاری و سپیکردنەوەی پارە دەستی پێکردووە.
- ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە هۆشداری دەدرێت لەوەی گروپە چەکدارەکان بۆ گواستنەوەی پارە دراوە دیجیتاڵییەکان بەکاردەهێنن، ئەمەش پرۆسەی چاودێریکردن و پەکخستنی دارایی تێرۆر ئاڵۆزتر دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گرێبەستێکی چەند ملیار دۆلاری لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند دەکات
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق دەرماڵەی زانکۆ ڕادەگرێت
- ببینە و ببیستە
- 36 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
36 خولەک لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
دوایین ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بەرەو کۆتایی دەچێت
- جیهان
- 14 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گرێبەستێکی چەند ملیار دۆلاری لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند دەکات
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق دەرماڵەی زانکۆ ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات





