چۆڵکردنی گوندە عەرەبییەکان؛ مەترسییەکی شاراوە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی شەڕڤانان لەبەرەکانی پێشەوە
ئاڤا نیوز
ڕۆکان جاف، نێردراوی ئاڤا میدیا دوای گەشتێکی مەیدانی یەک هەفتەیی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان، زانیاری هەستیار دەربارەی دۆخی ئەمنی و سەربازی ناوچەکە ئاشکرا دەکات.
بۆچی گرنگە: ڕۆکان جاف لە گوندە عەرەبنشینەکانی دەوروبەری حەسەکە تێبینی دوو شتی کردووە؛ یەکەم چۆڵکردنی گوندەکان: هۆزە عەرەبەکان ژن، منداڵ و بەساڵاچووەکانیان بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە و تەنیا گەنجان ماونەتەوە؛ ئەوان چاوەڕێی هەر دەرفەتێکن [وەک هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنەکەی نێوان هەسەدە و دیمەشق] بۆ ئەوەی پێش سوپای سووریا هێرش بکەنە سەر سەنگەرەکانی هەسەدە.
مەترسییەکان؛ ئەم گوندانە ڕاستەوخۆ لەسەر هێڵی پێشەوەی سەنگەرەکانی هەسەدەن، ئەمەش ئەگەری پێکدادان لەکاتی تێچوونی دۆخەکە و هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکە زیاتر دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەرەی هەسەدەوە چ دەگوزەرێت؟ سەرەڕای گەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سووریا، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) متمانەیان بە دۆخەکە نییە و بەردەوام سەنگەرەکانیان تووند دەکەن.
لەلایەکی دیکە: بەگوتەی ڕۆکان جاف، سەرەڕای ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق ئاوارەکان ئامادە نین بگەڕێنەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی کاتی یان سوپا. ئەوان ترسیان هەیە لە دووبارەبوونەوەی سیناریۆکانی ڕابردوو و نەبوونی هیچ گەرەنتییەکی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنیان.
باکگراوند؛ ڕۆژی هەینی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاشکرای کرد بۆ ڕاگرتنی تەواوەتیی شەڕ و دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتیی، لەگەڵ حکومەتی سووریا گەیشتینە ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا هەموو دامەزراوە سەربازیی و کارگێڕییەکان یەکدەخرێنەوە.
- بەپێی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە، سوپای سووریا لەو ناوچانەی حەسەکە و کۆبانی کە پێشتر وەک ناوچەی سەربازیی ناسرابوون دەکشێتەوە، لە بەرامبەریشدا یەکەکانی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەچنە ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.
- لە ڕووی سەربازییەوە، فیرقەیەکی نوێ لە سێ لیوای شەڕڤانانی هەسەدە پێکدەهێنرێت و لیوایەکی تایبەتیش بۆ کۆبانی لەناو فیرقەیەکی پارێزگای حەلەبدا جێگیر دەکرێت.
- لە ڕووی کارگێڕییەوە، تەواوی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر تێکەڵی فەرمانگەکانی حکومەت دەبن و فەرمانبەرانی مەدەنیی لە میلاکاتی فەرمیی سووریادا جێگیر دەکرێن. ڕێککەوتنەکە جەخت لە چارەسەرکردنی مافە مەدەنیی و پەروەردەییەکانی کورد و دابینکردنی زەمینەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان دەکاتەوە تاوەکو سەروەریی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکەکەدا بچەسپێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق دەرماڵەی زانکۆ ڕادەگرێت
- ببینە و ببیستە
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 خولەک لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گرێبەستێکی چەند ملیار دۆلاری لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند دەکات
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق دەرماڵەی زانکۆ ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت و ئامادەین بۆ ڕێککەوتن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک بە ئاڵای کوردستانەوە پێشوازیی لە شەهید ئەحمەد دەکات





