
سەردانی مەزڵووم عەبدی و دواتر هاتنی شاندی ئیمرالی بۆ بارەگای بارزانی و، گەیاندنی پەیامی بەڕێز ئۆجەلان بە جەنابی سەرۆک بارزانی لەسەر داوای بەڕێز ئۆجەلان، بیرخستنەوەیەکی باشە؛ کە جەنابی سەرۆک بارزانی فاکتەری سەرەکی و کاریگەری سەقامگیری ناوچەکەیە، لەپاڵ ئەو هێزە مێژووییەی لە ناوچەکەدا هەیەتی و هەیبووە، یەکەم کارت و دوا کارت لەلای سەرۆک بارزانی ئاشتی و گەڕانەوەیە بۆ یەکترقبووڵکردن.
سەردانی دوو شاندەکە لەکاتێکدایە، هەم لە ڕۆژئاوای کوردستان و هەمیش لە باکووری کوردستان دوو پرسی گرنگ هەن:
یەکهم؛ ئایندەی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دوای رووخانی رژێمی بەشار ئەسەد.
دووهم؛ پرسی ئاشتی لە باکووری کوردستان.
لای هەموومان ڕوونە کە پرسی کورد ئێستا لەبەردەم مەترسی و هەمیش لەبەردەم گۆڕانکاریی ڕیشەیی و گرنگیدانه.
لە هەر شوێنێکی کوردستان کوردێک پێویستی بە هاوکاری بێت و بیەوێت لە کایەی سیاسیدا ڕۆڵی هەبێت، لە سەرەتای شۆڕشی کوردییەوە تا ئەمڕۆ، بارەگای بارزانی سەنتەرێکی گرنگی کۆبوونەوەی پرسە نیشتمانی و نهتهوهییهكانه، ناوەندێکە بۆ پرسە گرنگەکان و لێکتێگەیشتن لەبارەی پرسی گەل و پرسی ئاشتی لەگەڵ گەلانی دیكهی ناوچەکە، ناوەندێکە بۆ قەزیەی کوردی؛ هەربۆیەش بارەگای بارزانی گرنگیی گەورەی لە ناوچەکەدا هەیە.
دوای 11 ساڵ له دهستپێشخهری جەنابی سهرۆك بارزانی بۆ پرۆسهی ئاشتی لە باکووری کوردستان و هەردوو ڕێکكەوتنی (دهۆک - هەولێر) نێوانی هێزە کوردییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئهگهر ئاستهنگ لهبهردهم دهستپێشخهرییەکانی سهرۆك بارزانی نهبووایه، پرسی کورد لە تورکیا و سووریادا لە قۆناغێکی تردا دهبوو، هیچ كاتێكیش سهرۆك بارزانی له دهستپێشخهری ئاشتی ماندوو نهبووه.
لهلایهكی دیكهوه دوونیابینیی نیشتمانییانەی سەرۆک بارزانی لە چارەسەری کێشەکاندا و دەستپێشخەرییەکانی بۆ پرۆسەی ئاشتی و دیموکراسی، وای کردووە سەرۆک وەک ڕێبەری قەزیە نەتەوەیی و نیشتمانی و کەسایەتیی سیاسیی گەورە لە ناوچەکەدا، ڕۆڵێکی کاریگەری هەبێت لە ڕێکخستنەوە و بەهێزکردنەوەی نێوماڵی کوردستانی بەتایبەتی و ناوچەکە بەگشتی.
بۆ دۆخی سووریا جەنابی سەرۆك هەوڵ و تێکۆشانێکی زۆری هەبووە کە هەموو لایەنە کوردییەکان یەکبخات و بە یەکدەنگی ڕەوانەی دیمەشقیان بکات، ئهمهش لهپێناو بهرجهستهكردنی مافەکانی کورد بووه. ئەگەر ئەم یەکڕیزییە ڕووبدات بە پلەی یەک کورد سوودمەند دەبێت و دواجار سووریا قازانج لە سەقامگیری دەکات.
دەوڵەتانی ناوچەکە باش لەوە تێگەیشتوون و حاڵی بوون؛ سەرۆک بارزانی دەتوانێت هێزی کاریگەر بێت بۆ ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت ئەو دەوڵەتانەی نهتهوهی کوردییان تێدایە ڕۆڵی خێر و ئاشتی ببیبێت.
کاتێک بەڕێز ئۆجەلان خۆی داوا دەکات پەیامەکەی بە جەنابی سەرۆک بگات، ئەمە دووپاتکردنەوەیە کە هەمووان گومانیان نییە کە دێتە باسی قەزیەی کورد، سەرۆک بارزانی دەستە پارێزهرهكهیه، ئەگەر هەرجارێکیش بابەتێک لە بەرژەوەندی کورد بووبێت، دیسان سەرۆک بارزانی ئینکار و ململانێ و دژایەتی ڕابردووی لایەنی بەرانبەر پشتگوێ دەخات و شەونخونی دەکات بۆ ئامانجە گەورەکە، کە ئارامی و ئاشتییە بۆ هەموو کوردێک و گەلان و نەتەوە و پێکهاتەکانی ئەم جوگرافیایە.
ههرێمی كوردستان بهتایبهت سهری بڵند، ئومێدبهخشه بۆ كۆتاییهێنان به تووندوتیژی نهتهوهكان لەم ناوچەیەدا، بهتایبهت كورد لهگهڵ نهتهوهكانی دیكهدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا: لە هاوبەشیی ستراتیژییەوە بۆ هەوڵی کۆتاییهێنان بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی
28 تەممووز
زمانی کوردی و پرسی فاشیزمی نووستوو
27 تەممووز
ئاوایە سروشتی ململانێكە
27 تەممووز
کۆدەکانی پشت بڕیارەکەی ئەردۆغان لە داخستنی بۆریی نەوتی عێراق
24 تەممووز
دیمەشق لەنێوان دروز و عەلەوی و کورد دا
24 تەممووز
باجی هەر سەرکەوتنێک.. سزایەکی نوێیە !!
20 تەممووز
سەرەڕای قەیران، ئاوەدانی بەردەوامە
20 تەممووز
"دێوەزمەی" فیدراڵی لە سووریا
19 تەممووز
پەیامی درۆنهاوێژەکان و ئاسایشی وزەی کوردستان
19 تەممووز
- بیروڕا
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
هەشت پرسیار و هەشت هەزار داخ
- بیروڕا
- 27 تەممووز
زمانی کوردی و پرسی فاشیزمی نووستوو
- بیروڕا
- 27 تەممووز
ئاوایە سروشتی ململانێكە
- بیروڕا
- 24 تەممووز
دیمەشق لەنێوان دروز و عەلەوی و کورد دا