
مووچە و لۆگۆی حکومەتی عێراق
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی عێراق کراوە و ئەو دەنگۆیانەش ڕەتدەکاتەوە کە باس لە کورتهێنان یاخود کێشە لە سیولەی دارایی هەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند:
- فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی دەستیکرد بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی شوبات.
- وەزارەت پابەندبوونی خۆی بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەر، خانەنشین و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی دووپات دەکاتەوە بەپێی خشتەی کاتی دیاریکراو بێ هیچ دواخستن یان کەمی پارە.
- بەتەواوی ڕەتیدەکەینەوە هیچ کورتهێنانێکی دارایی هەبێت کاریگەریی لەسەر خەرجکردنی مووچە هەبێت، بەردەوام دەبین لەکارکاردن بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیریی سیاسەتی دارایی و دابینکردنی شایستەکان بەگوێرەی ئەوەی پلانی بۆ داڕێژراوە.
زانیاریی زیاتر: دوای ئەوەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای بەهەمیشەییکردنی بەشێک لەفەرمانبەرانی گرێبەست لەوەزارەتی کارەبا دەکات، وەزارەتی دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە 468، کە لە رۆژی 9-2-2025 لەلایەن تەیف سامییەوە واژۆی لەسەر کراوە، وەڵامی ئەو نووسراوە دەداتەوە ئاشکرای دەکات کە لەم کاتەدا گەنجینەی دەوڵەت کێشەی گەورەی مسۆگەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی هەیە، ناتوانرێت ئەو فەرمانبەرانە بەهەمیشەیی بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنها لە یەک ڕۆژدا پێنج هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەکرێن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بە دوو درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرش دەکرێتە دژەتیرۆری سلێمانی و یەکەی 70
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ترەمپ بۆ مەسک: پارەت لێ ببڕم دەبێت دووکانەکەت داخەیت و بگەڕێیتەوە ئەفریقا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
کاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەکانی خەوتن لەبەردەم پانکە و ئامێرە فێنککەرەوەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دوبەی یەکەم ئەزموونی بەکارهێنانی "تاکسی ئاسمانی" تاقیدەکرێتەوە
30 حوزەیران
زیرەکی دەستکرد دیاریکردنی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەباتە قۆناغێکی نوێوە
30 حوزەیران
هاتووچۆی سلێمانی چەند ڕێنماییەک دەردەکات
30 حوزەیران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکشەممەی داهاتوو پشووی فەرمییە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا هێزێکی ئەمنی هەڵدەکوتنە سەر کەناڵێکی ئاسمانی و دایدەخەن
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێک لەلایەنە سیاسییەکان کەسانی دووبارە بۆ پەرلەمانی عێراق کاندید دەکەنەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی ئەمنیی هەڵبژاردنەکانی عێراق یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی سازدەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئێران قەیرانی کارەبا لە عێراق دروست دەکات