
ئاڤا نیوز
کۆبوونەوەی سێ قۆڵی ئیدارەی سیاسیی، سەربازیی و کارگێڕیی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا جەخت لە بەردەوامی گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق و ڕاگرتنی گرژییەکانی بەنداویی تشرین کرایەوە.
بۆچی گرنگە: کورد لە سووریا داوای پاراستنی مافەکانی لە دەستووری نوێی وڵاتەکە دەکات، هەسەدەش دەیەوێت وەک هێزێک بچێتە ناو سوپای سووریاوە، بەڵام بەو مەرجەی وەک یەک کوتلەبێت نەک ئەندامەکانی تاک تاک بچنەناو سوپاوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە هاوسەرۆکایەتی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) کۆبوونەوە، لە کۆبووونەوەکەشدا کە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە ئامادەی بوو، هەڵسەنگاندن بۆ دۆخی سووریا و گفتوگۆکان لەگەڵ ئیدارەی نوێی وڵاتەکە کراوە.
دەرئەنجامی کۆبوونەوەکە:
- کۆبوونەوە لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بکرێت، بە ئامانجی بەشدارییەکی کارا و گشتگیریی هەموو پێکهاتەکان لە پرۆسەی سیاسییدا.
- جەخت لە گرنگی و بەردەوامی گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق کرایەوە، هەروەها پێویستە چارەسەرێک بۆ دۆسییە پێشنیازکراوەکان بەگوێرەی ڕێکاری گونجاو بدۆزرێتەوە، لەوانەش تێکەڵکردنی دامەزراوە سەربازیی و کارگێڕییەکان و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان.
- کۆبوونەوەکە داوایکرد هەموو گرژییەکان ڕابگیرێن، وەک گەرەنتییەک بۆ پێشکەوتنی گفتوگۆکان، لەمبارەیەشەوە داوا دەکەین دیمەشق بەرپرسیارێتیی خۆی جێبەجێ بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ كێشەی دانیشتووانی گەڕەکێكی ناحیەی کەڵەک چارەسەر دەکرێت
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی دادوەری عێراق تیرۆرکردنی سەفا مەشهەدانی یەکلایی دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لەقلەقێک لە سێ ساڵدا 22 هەزار کیلۆمەتر دەبڕێت لە نێوان باکووری کوردستان و وڵاتانی کەنداو
1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارتوویێكی گوندی ئەحمەدئاوای هەورامان تهمهنى سهدهیهكه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە پیسکردنی دەریاچەی وان دەدرێت
22 تشرینی یەکەم
لە هەولێر ژنێک هاوشانی پیاوان کاری لەحیم دەکات
22 تشرینی یەکەم
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە قەبارەی ئاوی بەنداوی مووسڵ ئاشکرا بکات
22 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ كێشەی دانیشتووانی گەڕەکێكی ناحیەی کەڵەک چارەسەر دەکرێت
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانى گهڕهكی تووهسپی لە سلێمانى بێ خزمەتگوزارین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
له كهركووک پرسیاری ههڵه دهخرێته بهردهم قوتابییانی كورد
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری قەزای خەبات دەستیپێکرد