وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە قەبارەی ئاوی بەنداوی مووسڵ ئاشکرا بکات

شەیری بکە لە:
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە قەبارەی ئاوی بەنداوی مووسڵ ئاشکرا بکات

دابەزینی ئاستی ئاوی بەنداوی مووسڵ

ئاڤا نیوز

پەرلەمانتارێکی عێراق هۆشدارییەکی تووند لەبارەی دۆخی ئاو لە عێراق دەدات و بە "زۆر خراپ" ناوی دەبات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمساڵ سەختترین ساڵە لە ڕووی کەمبوونەوەی ئاوی هاتوو و کۆکراوە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕائید مالیکی، پەرلەمانتاری عێراق، ڕۆژی چوارشەممە لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی: دوای دیدارێکم لەگەڵ عەون زیاب عەبدوڵڵا، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان، لە 2025-10-22، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان ڕەتیکردووەتەوە قەبارەی ئاوی بەنداوی موسڵ کە گەورەترین بەنداوی وڵاتە ئاشکرا بکات و تەنها وتی ژمارەکە شۆککەرە!

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕائید مالیکی لە پۆستەکەیەدا، داوا دەکات باری نائاسایی ڕابگەیەنرێت و ڕێوشوێنی خێرا بگیرێتەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە گەورەیە.

ڕائید مالیکی نووسیویەتی:

- ئەمساڵ سەخترین ساڵە لە مێژووی عێراقدا لە ڕووی کەمبوونەوەی ئاوی هاتوو و ئاستی ئاوی کۆکراوە.

- سەردانی شاندی عێراق بە سەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە لەگەڵ لایەنی تورکی سەرکەوتوو نەبوو، تورکیا بەڵێنی هیچ وەڵامدانەوەیەکی نەدا بەڵکو دابینکردنی ئاوی بۆ عێراق کەمتر کردەوە.

وردەکارییەکانی دۆخی ئاوی هاتوو و کۆکراوە

- ئاوی هاتوو بۆ بەنداوی موسڵ لە تورکیاوە دابەزیوە بۆ 130 مەتر سێجا لە چرکەیەکدا لە کاتێکدا عێراق بە لایەنی کەمەوە پێویستی بە 350 مەتر سێجا هەیە. ئەمەش واتای کورتهێنانێکی زیاتر لە 170 مەتر سێجا دەدات کە ئێستا لە ڕێگەی ئاوی کۆکراوی بەنداوی موسڵەوە دابین دەکرێت.

- ئەو بڕە ئاوەی ئێستا لە بەنداوی موسڵەوە بەرەو بەغدا و پارێزگاکان بەردەدرێتەوە 210 مەتر سێجایە کە کەمترە لە پێداویستی کشتوکاڵ و ئاوی خواردنەوە.

- وەزیر ڕەتیکردەوە قەبارەی ئاوی کۆکراوە لە بەنداوی موسڵدا ئاشکرا بکات و تەنیا وتی ژمارەکە شۆککەرە کە ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەیەکی زۆری ئاوەکە.

- ئاوی ڕووباری فورات گەیشتووەتە 178 مەتر سێجا لە کاتێکدا عێراق پێویستی بە 300 مەتر سێجا هەیە و بەهۆی ئەوەشەوە 100 مەتر سێجا ئاو لە دەریاچەی سەرسارەوە بۆ ڕووباری فورات پەمپ دەکرێت کە ئەمەش بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی ئاوی دەریاچەکە.

کەمبوونی بودجەی وەزارەتی سەرچاوەکان

ڕائید مالیکی دەڵێت: وەزیر دووپاتی کردەوە کە وەزارەتەکەی تەنیا 33%ی بودجەی تەرخانکراوی وەرگرتووە کە زۆربەی بۆ مووچە و خەرجییە کارگێڕییەکانە.

هاوکات ڕوونیکردەوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی لە دۆخی ڕاستەقینەی ئاو ئاگادار کردووەتەوە. بەم هۆیەشەوە سەرۆکوەزیران فەرمانی بە وەزیری دارایی کردووە کە بودجەی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان خەرج بکات و گرنگی پێبدات. هەروەها حکومەتی ڕاسپاردووە کە بوونی دەریاچەکان بە مەرامی نایاسایی کۆتایی پێ بهێنرێت و هیچ ڕەزامەندییەک بۆیان نەدرێت.

قەیرانێکی گەورە لە ئارادایە

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم زانیارییانە دەردەکەوێت کە عێراق لەبەردەم کارەسات و کێشەیەکی گەورەی ئاودایە. ئەمەش بەهۆی خراپ بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئاو و پشتگوێخستنی حکومەت بۆ ئەم بابەتە کە پلانی پێویست و تەرخانکردنی بودجەی نەبووە و ڕێگەی بە تورکیا داوە عێراق تینوو بکات بەبێ هیچ کاردانەوەیەکی دیپلۆماسی یان سیاسی. هەروەها نەبوونی گرنگیدان بەم پرسە لەلایەن حکومەتە ناوخۆییەکانیشەوە کێشەکەی قوڵتر کردووەتەوە.

پێشنیازەکان

• ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لەبارەی قەیرانی ئاو و گرتنەبەری کۆمەڵێک بڕیاری خێرا و پێویست بۆ هەمووان.

• داوا لە پەرلەمان دەکەم دانیشتنێکی تایبەت بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران و وەزیرە پەیوەندیدارەکان و پارێزگارەکان ئەنجام بدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ